هاوسەرۆکی کومیتەی تەندروستی بەڕێوەبەری خۆسەری کوردانی سووریا باسی لە گیان لەدەستدانی ٢ کەس بەهۆی کۆرۆنا و ناسینەوەی ٦٥ تووشبوونی نوێ بە ئەو ڤایرۆسە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دەکات .
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند کە لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 139 تووشبوو بە کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.
تا ئێستا له جیهان 27 ملیۆن و 66 ههزار و 533 کهس تووشی کۆرۆنا بوون.
یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە گواستنەوەکانی 2020 جموجۆڵی گەورە ناکات و تەنها پلانیان فرۆشتنی یاریزانی زیادە و ئامادەکارییە بۆ هاوینی 2021.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ئاماژە بە پیلانەکانی دوژمن بو زەبر وەشاندن لە وڵات لە خولی کورۆنادا وتی:پەک پێخستنی وڵات بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی کورۆنا ویستی دوژمن و دەزگاکانی پڕۆپاگەندەی ئەوان بوو کە ناکام مانەوە .
وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 53 کەسی دیکە لەو وڵاتە بەهۆی کۆرناوە گیانیان لە دەست داوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە وتنی ئەوەی کە 3708 نەخۆشی کۆرۆنایی باری تەندروستیان ناجێگیرە ڕایگەیاند کە لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 1894 تووشبووی نوێی کۆرۆنا ناسراون.
ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە ماوەی هەفتەیەکدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەتەوە و کۆی توشبووانی پەتاکەش لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە 26 ملیۆن و 795 هەزار کەس.
زەنگی دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە ئێران ئەمڕۆ شەممە لە ئاهەنگێک دا بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار و وەزیری پەروەردەی ئێران لێدرا .
باڵیۆزی ئێران لە عێراق دەڵێت لە ڕۆژانی عاشوورا و تاسووعادا هاتوچۆی زیارەتکاران لە سنوورەکانی ئێران و عێراقەوە ڕووی نەداوە و تا ئەم کاتەش دەروازەکان بە شێوەی سنووردار و بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و تەنها بۆ کەسانێکی تایبەت کراوەیە.