-
ئەنساروڵڵای یەمەن: حیزبوڵڵا ئاگربڕی بە سەر ڕژێمی زایۆنی داسەپاند
تشرینی دووهم 27, 2024 11:35سەرۆکی شاندی دانوستانکاری حکوومەتی ڕزگاری نیشتمانیی یەمەن، هەڵوێستی حیزبوڵڵای لوبنان و هاودەنگیی گەلی لوبنان لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی بەرز نرخاند و وتی: خەباتکارانی خۆڕاگری لوبنان بە کۆڵنەدان و ڕاوەستاوی بەهێزیان ئاگربەڕیان بەسەر ئیسرائیل داسەپاند .
-
دانپێدانانی شکستی زایۆنیەکان
تشرینی دووهم 27, 2024 11:35حاییم ڕامون وەزیری پێشووی دادی ڕژێمی زایۆنیستی بە ڕاگەیندرانی ئەوەی کە گیراوانی زایۆنیستی هێشتا ئازاد نەکراون وتی : حەماس لە غەزە هێزمەندە و بێ گومان ئاگربڕ لە گەڵ حیزبوڵڵا درێژەی شکستەکانی ئیسرائیل لە غەزەیە
-
لیبرمەن : ئاگربڕبەمانای تەسلیم بوونی نتانیاهۆ لەهەمبەر حیزبوڵڵایە
تشرینی دووهم 27, 2024 11:35ئاویگدور لیبرمەن وەزیری شەڕی پێشووی ڕژێمی زایۆنی لە پەیامێکی توئیتریدا جەختی کرد : نتانیاهۆ قسەی لە سەرکەوتنی یەکجاری کرد بەڵام کاتی ئاگربڕ قسەی لە سەرکەوتنی هیچ لایەنێک نەکرد و دیارە ئاگربڕمانای تەسلیم بوونی نتانیاهۆ لە هەمبەر حیزبوڵڵایە
-
دانپێدانانی یائیرلاپید بە شکستی زایۆنیستەکان
تشرینی دووهم 27, 2024 11:35یائیر لاپید سەرۆک وەزیرانی پێشووی ڕژێمی زایۆنیستی لە پەیامی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بە ئاماژە بە گرتن و کوژران و برینداربوونی زایۆنیستەکان، دابەزینی ئابووری و ڕادەی ڕق و کینە لە دژی زایۆنیستەکان لە جیهاندا ڕایگەیاند: ئاگربەستی نەتانیاهۆ شکستی یەکجاری سیاسەتەکانیەتی
-
دانپێدانانی زایۆنیەکان بە شکست لە هەمبەر حیزبوڵڵا
تشرینی دووهم 27, 2024 11:34دوایین ڕاپرسی کاناڵی 13 زایۆنیستی لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان نیشانی دا کە لەسەدا شەستی زایۆنیەکان لە سەر ئەو باوەڕەن کە ئەو ڕژێمە لە شەڕ لە گەڵ حیزبوڵڵا شکستی هێناوە
-
دانپێدانانی بێ وێنەی فەرماندەی باڵای زایۆنیستی بە شکست
تشرینی دووهم 27, 2024 11:34هرتزی هالوی، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ئەرتەشی تیرۆر ، دانی نا بە شکستی خۆی و وتی: بەرپرسایەتی شکستی ئەرتەشی ئیسرائیل لە ئەستۆ دەگرم و زۆر باش لە مانای ئەو ئەو شکستە تێدەگەم.
-
میقاتی: لە ئیسرائیل داوام کردووە لە لوبنان بڕواتە دەریی وپێبەندی ئاگربڕبێت
تشرینی دووهم 27, 2024 10:36سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێوەبەری لوبنان وتی: ئەنجومەنی وەزیران جەختی کرد لە سەر پێبەندبوونی حکۆمەت بۆ جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ١٧٠١.
-
نەبیە بری ڕوولە ئاوارەکان: بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانتان تەنانەت ئەگەرکاولیش بوون
تشرینی دووهم 27, 2024 10:19سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی لوبنان وتی: لوبنان سەرکەوت هەتا لە کارێگەریەکانی دەسدرێژی ڕژێمی زایۆنی پێشگیری بکات
-
ژماردنی بە پێچەوانە بۆ بەڕێکردنی بەشکۆی تەرمی شەهید نەسرۆڵڵا
تشرینی دووهم 27, 2024 09:05نوێنەرێکی حیزبوڵڵای لوبنان بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە خۆڕاگری سەلماندی ڕێگایەک بێجگە لە ئاگربڕبۆ گەڕانەوەی ئاوارە زایۆنیەکان بۆ باکووری فەلەستینی داگیرکراولەئارادانیە ، وتی: ڕێککەوتنێک کە بەرهەم هاتووە ، جێبەجێ کرانی بڕیارنامەی ١٧٠١بووە وکات وبەرواری بەڕێکرانی تەرمی شەهید سەییدحەسەن نەسرۆڵلا ڕادەگەێندرێت.
-
باێدن : ئیسرائیل ولوبنان ئاگربڕیان قەبوڵ کرد
تشرینی دووهم 27, 2024 04:02جۆباێدن سەرۆک کۆماری ئێستاکەی دێموکراتی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئیسرائیل ولوبنان ئاگربڕیان قەبوڵ کردجۆباێدن سەرۆک کۆماری دێموکراتی ئێستاکەی ئەمریکا کە لە دوایین ڕۆژەکانی سەرۆک کۆمارەتی خۆی دایە ، پاشنێوەڕووی سێشمەمە بە کاتی خۆجیی لە وتاردانێکدا لە کۆشکی سپی لە ناوکۆی پەیامنێران دا ، ڕێککەوتن بۆ کۆتایی دان بە تێکەڵچوونەکانی نێوان ئیسرائیل وحیزبوڵڵای لوبنانی تەئیدکردووتی: ئەمڕۆ من هەواڵێکی باشم لە ڕۆژهەڵاتی ناڤێن پێیە.