« ئیمانوێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنسا بۆ گەیاندنی یارمەتی بەچەند فڕۆکەیەک هاوکارییەوە گەیشتە لوبنان و بڕیاریشە لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە دەوڵەت و نەتەوەی ئێران وەک ھەموو جارێک لە تەنیشتی جەماوەری لوبناندا دەمێننەوە، وتیشی: گەلی مەزنی لوبنان بە یەکگرتن و پشودرێژی لەم کارەساتە سەختەش بە سەربەرزی دەپەڕنەوە.
فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند:ھەرگیر لەم ھەل و مەرجە سەخت و دژوارەی ئێستادا گەلی لوبنان بە تەنێا ناھێڵینەوە.
دەوڵەتی لوبنان رایگەیاندووە: عێراق ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ دابینکردنی سوتەمەنی بۆ لوبنان تا ئەوکاتەی وڵاتەکە لە کاریگەرییە ئابورییەکانی تەقینەوەکەی بەیروت رزگاری دەبێت.
ئایەتوڵڵا سەیید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق لە بەیاننامەیەک دا خوازیاری یارمەتی دانی جەماوەری لوبنان بوو.
ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ فریاکەوتن و یارمەتی دانی لێقەوماوانی لوبنانی ئامادەیی خۆیانیان ڕاگەیاند.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی دوابەدوای ڕوودانی کارەساتە دڵتەزێنەکەی بەندەری بەیرووت لەگەڵ خەکی لوبناندا ھاودەردیی دەربڕی.
تەقینەوە دڵتەزێنەکەی لوبنان کە میدیاکان لەگەڵ بوردومانە ناڤۆکییەکەی ھیرۆشیماو ناکازاکیی ژاپۆن لە شەڕی دووھەمی جیھانی لە لایەن ئەمریکاوە بەراوردی دەکەن، جیا لە ھۆکاری ڕوودانەکەی، شوێنھاتی گرینگی بۆ وڵاتێکی چکۆلەی وەک لوینان ھەیە.
سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی ناردرانی داوودەرمان و خۆراک و پێداویستیی پزیشکی بۆ لوبنانی کرد.
سەرۆکی خاچی سووری لوبنان، تازەترین ڕێژەی قوربانیانی تەقینەوەکەی بەیرووتی نزیکەی سەد کوژراوو پتر لە چوار ھەزار بریندار ڕاگەیاند.