ڕۆژی ڕابردوو هەزاران فەلەستینی بەوپەڕی شکۆمەندییەوە نوێژی هەینییان لە مزگەوتی ئەقسا بەجێ ھێنا.
سکرتاریەتی ڕێکخراوەی هاوکاریی ئیسلامی ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری جەددە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بۆ لێکۆڵینەوە لە دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا بەڕێوە دەبات.
یەکێک لە سەرۆکانی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) وتی: گرووپە خۆڕاگرەکانی فەلەستین بە ئامانجی لێکۆڵینەوە لە وەڵامدانەوەی دەستدرێژییەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا، بەردەوام لە کۆبوونەوەدان.
سەرۆکی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین "حەماس" لە ھەندەران ڕایگەیاند: پرسی قودس و مزگەوتی ئەقسا ئەمڕۆ لەسەر مێزی ئەو شەڕەیە کە دوژمنی زایۆنی هەوڵدەدات بە هەر شێوەیەک بێت بە قازانجی خۆی بیقۆزێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان کاردانەوەی بەرامبەر بە سوکایەتی کران بە مزگەوتی ئەقسا لەلایەن زایۆنیستەکانەوە نیشان دا و شەرمەزاری کرد.
وڵاتانی ئیسلامی لە بەیاننامەگەلێکی جیاجیادا دژایەتیی خۆیانیان لە ھەمبەر سوکایەتی کردنی زایونییەکان بەرامبەر بە مزگەوتی ئەقسا لە ڕێپێوانی خۆیان وتەنی ڕێپێوانی ئاڵادا، دەربڕی.
سەدان شارۆچکەنشینی زایونی بە پاڵپشتیی لەشکریانی ڕژێمی داگیرکەری قودس ھاوکات لەگەڵ دەست پێکرانی ڕێپێوانی ئاڵا ھەڵیانکوتایەوە سەر حەوش و مزگەوتی ئەقسا.
سەرلەنوێ زایۆنیستەکان هەڵیان کوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا و بیست فەلەستینی دیکەیان قوڵبەست کرد.
ئەمڕۆ (هەینی) لە کەشێکی مەعنەویدا لە مزگەوتی ئەقسا، هەزاران فەلەستینی بە ژن و پیاو و منداڵەوە نوێژی بەیانیان بەجێ ھێنا.
وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس وتی: هێزە داگیرکەرەکان و دانیشتوانی زایۆنی دەبنە ئامانجی ڕەوای گوللەی خەباتکارانی خۆڕاگری و ئۆپەراسیۆنەکانی قارەمانانەیان.