حاڵ و هەوای مانگی ڕەمەزان و جێژنی ڕەمهزان لە مزگەوتی ئەقسا
بەڕێوەبەری گشتیی ئایین و ئایینزاکانی ڕێکخراوەی بانگەوازی ئیسلامیی ئێران باسی واژۆکرانی پەیماننامەیەکی کرد لە لایەن چوار ھەزار زانای سوننەو شێعەوە کە بۆ ڕرگاریی قودس نوسراوە.
دەیان ھەزار فەلەستینی نوێژی عیشاو تەراویحیان لە مزگەوتی ئەقسا بەجێ ھێنا.
دەوڵەتی ئیمارات بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە دەست درێژکاریی داگیرکەرانی زایونی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا، باڵوێزی ڕژێمی زایونی لە ئەبوزەبیی بانگ کرد.
خەتیبی مزگەوتی ئەقسا لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە چوونی نایاسایی لەشکریانی زایونی بۆ ئەم شوێنە پیرۆزە، فەتوای بەرنگار بوونەوەی زایونییەکانی دووپات کردەوە.
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی سەرھەڵدانی ئینتیفازەی تازەو ئامادە بوونی حەماسی و بوێرانەی بەرەی لاوی فەلەستینی لە مەیدانی خۆڕاگری و خەبات دا بە مۆتەکەی زایونییەکان و لایەنگرانی ناوچەیی و واوە ناوچەیی ئەو ڕژێمە زانی.
پێکدادانی ئەمڕۆ ھەینی لە مزگەوتی ئەقسا لە نێوان لەشکریانی زایونی و فەلەستینییەکان دوای نوێژی بەیانی و بە ھرووژمی ھێزەکانی ڕژێمی داگیرکەری قودس بۆ سەر کۆمەڵێک لە نوێژخوێنان دەسیتی پێ کرا.
بە یانیی ئەمڕۆ لەشکریانی زایونی ھەڵیانکوتایەسەر حاسەی مزگەوتی ئەقساو کۆمەڵێکی زۆر لە نوێژخوێنانیان یریندار کردو بە گوێرەی ڕاگەیاندنی سەرچاوە فەلەستینییەکان ژمارەی برینداران ھەتا ئێسیتا گەییشتووەتە ١٥٠ کەس.
دەیان ھەزار فەلەستینی سەرباری دەستەوداری توندی ئاسایشتیی ڕژێمی زایونی لە گردوپەڕی مزگەوتی ئەقسا نوێژی ھەینییان بەرپا کرد.
سەرچاوە میدیاییەکان باسی بڕیاری تازەی دادگەی ناوەندیی ڕژێمی زایونییان کردووە بۆ پێشگرتن بە بەرپا کرانی نیایشی جولەکەکان لە حەوشەی مزگەوتی ئەقسا.