زیاتر لە 5 ملیار دۆڵار کاڵا لە نۆ مانگی رابردوودا لە گومرکی باشماخی مەریوانەوە ترانزیت کراوە .
پارێزگاری کوردستان گوتی بۆ ئامادەکردنی زنجیرە دراماکانی ئەمیر نیزامی گەرووسی و مەستوورەی ئەردەلان 60 ملیار تمەن تەرخاندراوە و بەمزوانە گرێبەست دەکرێ و کارەکان دەست پێدەبن .
سکرتاریەتی پازدەھەمین فستیڤاڵی شانۆی سەر شەقامی مەریوان گوتی : 40 بەرھەمی ھەڵبژاردەی پازدەھەمین فستیڤاڵی شانۆی سەر شەقامی مەریوان لە ماوەی چوار رۆژدا ، 85 شانۆیان بەڕێوەبرد .
بەرپرسی ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکانی مەریوان وتی: دوای 2 ڕۆژ هەوڵ و تێکۆشان، ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی ناوچەی گوندی دەرەوران و کولیت بە هەوڵی خەڵک، ئەنجومەنەکان و یەکینەکانی پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگای کوردستان کۆنترۆڵ کرا.
پارێزگاری سلێمانی هاوڕێی شاندێکی ئابووریی ئێوارەی یەکشەممە بە ئامانجی بەشداریکردن لە جڤینی پتانسێلەکانی وەبەرهێنانی ناوچەی تایبەتی ئابووریی بانە و بەدواداچوونی رێکەوتنامەکانی هاریکاریی پێشوو لە سنوری باشماخی مەریوانەوە هاتە نێو ئێران و لە لایەن پارێزگاری کوردستانەوە پێشوازی لێکرا .
یاریدەری پارێزگاری کوردستان بۆ کاروباری سیاسی، ئاسایشی و کۆمەڵایەتی وتی: قەدەغەی هاتوچۆی موسافیر لە سنووری فەرمی باشماخەوە تا 31ی خاکەلێوە درێژ کرایەوە.
بەڕێوەبەری گومرکی باشماخی مەریوان ڕایگەیاند: سنووری باشماخی مەریوان لە 6 ی ڕەشەمە تا 20 ڕەشەمە دادەخرێت و هاتووچۆ قەدەغەیە.
سەرۆکی کۆماری ئێران ، 13 پرۆژەی نیشتمانیی و گرنگی پیشەسازیی ئاو و کارەبای وڵاتی لە ھەردوو پارێزگەی کوردستان و خوڕاسانی باکوور بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس وەگەڕخست .
بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ ڕایگەیاند بەگوێری بڕیاری وزەارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و کونسوڵخانەی ئێران، بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە سنووری باشماخ هەڵگیرا و هاتوچۆ ئاسایی بوویەوە.
قایم قامی مەریوان ڕایگەیاند: بە پێی بڕیاری تازە، ھێندێک لە چین و توێژەکان لە ھەرێمی کوردستانەوە لە ٢٢ی ژوئیە بۆیان ھەیە لە ڕێگای سنووری باشماخەوە بێنە ئێران.