لە دووهەم رۆژی مانۆڕی هاوبەشی پسپۆریی بەرگریی ئاسمانیی بەرەڤانیکارانی ئاسمانی وەلایەتی ١٤٠٢، هەڵمەتی بەرەوڕووبوونەوەی هێرشی ئەلەکترۆنی و سایبری لەسەر سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی، سەرکەوتووانە بەڕێوەچوو.
چین لە دەوروبەری تایوان لە ژێر ناوی "هۆشدارییەكی توند" دەستی بە مانۆڕی سەربازی كرد، لە دوای سەردانەكەی ویلیام لای بۆ سەردانكردنی جێگری سەرۆكی دوورگەی تایوان.
میدیا بیانییەکان بەشێوەیەکی بەربڵاو ڕوماڵی مانۆڕی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دورگەی بوموسایان کرد.
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە خۆفڕو بەلەمی بێلێخوڕ و زیرەکی دەسکرد مانۆڕێکی بەڕێوە برد.
توانایی و دەستەڵاتی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مەشقەی سەربازیی ناوچەی «ئەنارەک»ی ئەسفەھان خرایە ڕوو.
قۆناغی سەرەکی و بەشی ئۆپراسیۆنی مەسقی سەربازیی دەستەڵات و تونایی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی ئیسفەھان دەستی پێکرد.
بەگوێرەی ڕاپۆڕتی راشا تودەی ؛ وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند کەشتییەکی جەنگی سەربە سوپای ڕوسیا بەمەبەستی بەشداری کردن لە مانۆڕێکی سەربازی هاوبەشی ئەو وڵاتە لەگەڵ وڵاتی چیندا بەندەری فلادیفوستوکی لە زەریای هێمن بەرەو چین جێهێشتووە
سوپاکانی ڕووسیاو سوریا لە خاکی سووریادا بە ھاوبەشی مانۆڕێک بەڕێوە دەبەن.
ڕئیسی : پەیامی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەربازە ئەمریکیەکان، خێرا ناوچەکە بەجێ بهێڵن
سەرچاوەکانی هەواڵ وایان بڵاو کردووەتەوە کە هێزەکانی ئەمریکا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا مەشقی سەربازی پێشکەش بە ٢٣٠ چەکداری کورد دەکەن.