دەسپێکرانی مەشقی دەریایی داکۆکیکردن لە گەلی فەلەستین لە ئاوەکانی کەنداوی فارس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i437303-دەسپێکرانی_مەشقی_دەریایی_داکۆکیکردن_لە_گەلی_فەلەستین_لە_ئاوەکانی_کەنداوی_فارس
مەشقی دەریایی سێ هەزار گەمیی ، هێزی جەماوەریی ، هێزی دەریایی سپا بۆ داکۆکیکردن لە فەلەستین بە فەرماندەیی سەردار تەنگسیری دەستی پێکرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 27, 2025 10:32 Asia/Tehran
  • دەسپێکرانی مەشقی دەریایی داکۆکیکردن لە گەلی فەلەستین لە ئاوەکانی کەنداوی فارس

مەشقی دەریایی سێ هەزار گەمیی ، هێزی جەماوەریی ، هێزی دەریایی سپا بۆ داکۆکیکردن لە فەلەستین بە فەرماندەیی سەردار تەنگسیری دەستی پێکرد .

لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانی قودس وبۆ داکۆکی کردن لە گەلی زۆڵملیکراوی فەلەستین مەشقی دەریایی سێ هەزار گەمیی ، هێزی جەماوەریی ، هێزی دەریایی سپای پاسداران  بە فەرماندەیی سەردار تەنگسیری دەستی پێکرد . بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە سەرانسەری بەندەرەکانی کەنداوی فارس ، لێوارەکانی مەکران ودەریای مازەندەران بەڕێوە چوو.

دەریاداری پاسدار عەلیرەزا تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سپا بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە مەشقی گەمیەکانی بەسیجی جەماوەری هێزی دەریایی سپا وگەمیە سەرئاوەکانی جەماوەری وڵاتانی مێحوەری خۆڕاگری لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانی قودس بە شێوەی سەرانسەری وهاوکات بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند: نومایشی بارستای مێحورەی خۆڕاگری لە بەشی دەریا وبەڕێوەبردنی مەشق بۆ ڕژێمی تیرۆریست وزاڵم هەڵگری پەیامە .

ناوبراو وتی: ڕۆژی قودسی ئەمساڵ لە سەرانسەری جیهان گشتداگرتر لە هەرساڵ بەڕێوەئەچێت، هاوکات ئەم مە‌شقە توانایی ودەسەڵاتی دەریایی ئێرانی نومایش دا.