-
ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پەسندکرا
تشرینی دووهم 24, 2024 15:35کۆمسیۆنى باڵاى ههڵبژاردنهکانى عێراق رایگەیاند؛ لهلایهن ئهوانهوه ئهنجامى ههڵبژاردنى پهرلهمانى هەرێمی کوردستان پهسهندکراوهو تهنها ئهوهندهى ماوه ڕهوانهى سهرۆکایهتىی ههرێم بکرێت.
-
ناوچەکە بە سەردەمێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت
تشرینی دووهم 23, 2024 07:47عەبدولەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە پێنجەمین کۆبوونەوەی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) لە شاری دهۆک وتی : ناوچەکە بە سەردەمێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت.
-
بانگەشەی بەرەی تورکمانی سەبارەت بە هەوڵی کوردەکان بۆ گۆڕینی دیموگرافیی کەرکووک
تشرینی دووهم 22, 2024 15:48سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراق بانگەشەی کردووە پارتە کوردییەکانی ئەم وڵاتە لە ئاراستەی گۆڕینی دارشتی حەشیمەتیی کەرکووک دەیان هەزار کەسیان لە ناوچەکانی دیکە گواستۆتەوە بۆ ئەم ناوچەیە.
-
قۆناغى سێیەمى سەرژمێرى لە هەرێمى کوردستان دوادەکەوێت
تشرینی دووهم 22, 2024 15:48بەڕێوەبەرى ئامارى هەولێر رایگەیاند، قۆناغى سێیەمى سەرژمێرى کە قۆناغى تۆمارکردنى تایبەتمەندییە کەسى و خێزانییەکانە، راستەوخۆ دواى قۆناغى دووەم دەستپێ ناکات، بەهۆى ئەوەى بژمێرەکان پێویستیان بەوەیە جارێکى دیکە بچنەوە خولى راهێنان .
-
سەردانی داوود ئۆغڵوو لە هەولێر
تشرینی دووهم 22, 2024 12:50پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند کە دوێنێ ئەحمەد داوودئۆغلوو سەرۆکی پارتی ئایندەی تورکیا، هاوڕێ لەگەڵ شاندێک گەیشتە شاری هەولێر.
-
دارا ڕەشید: سەرژمێری بەردەوام دەبێ
تشرینی دووهم 22, 2024 12:50وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە سەرباری درەفەتی دوو ڕۆژە بۆ سەرژمێری، شاروومەندان لەوە دڵنیا دەکاتەوە کە پرۆسەی سەرژمێری هەتا ناونووسینی هەموو بنەماڵەکان هەر درێژەی دەبێ.
-
سەرژمێریی ڕەنگە ببێتە هۆی کەمبوونی بەشە بوودجەی هەڵەبجە
تشرینی دووهم 22, 2024 12:50کاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند؛ لەبەر ئەوەی کە رادەیەکی زۆری خەڵکی هەڵەبجە لە پارێزگای سلێمانی دەژین و ناگەڕێنەوە، ئەم مەسەلە ڕەنگە لە داهاتوودا ببێتە هۆی کەمبوونی بەشەبوودجەی ئەم شارە.
-
سەرژمێری لە هەرێمی کوردستانی عێراق
تشرینی دووهم 22, 2024 07:41لێدوان و قسەکانی بەرێز سیروان محەممەد سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان سەبارەت بە سەرژمێری لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
-
گۆڕانکاری لە کورسیهکانى پهرلهمانى عێراق و هەرێم
تشرینی دووهم 21, 2024 15:33بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق زانیاریى نوێی لهبارهى ئهنجامهکانى سهرژمێرییهوه ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند:"سەرژمێری کاریگەریی لەسەر ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیش دەبێت"، وتیشی: "هاوکات ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی عێراقیش دەگۆڕێت".
-
دیاریکرانی بڕەبودجەی هەرێم بەپێی سەرژمێریی تازە
تشرینی دووهم 21, 2024 12:59دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانی هەرێمی کوردستانی عێراق وتی: ئەنجامەکانی سەرژمێریی، ژمارێک کورسیی پارێزگەکانی دیاری کرد و بڕەبودجەی هەرێمیش بەستراوەتەوە بە ئەنجامەکانی ئەو سەرژمێرییە.