ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی سبەینێ ھەینی ھاوکات لەگەڵ سەرجام گەلی ئێران دەنگی خۆی دەخاتە نێو سندوقەوە.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی جەختی کرد: بە ئامادە بوون لە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان نەھێڵین ئاواتی دوژمنان وەدی بێت.
«سەعید جەلیلی» پاڵێوراوی سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە بەردەوام کردنی ململانێی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران کشایەوە.
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند: جەماوەری ئێران لە ڕۆژی ھەینی بە بەشداری و ئامادە بوونیان لە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان ئابڕو بە نیزام و حکومەت دەبەخشن.
«عەلیڕەزا زاکانی» دوای ئامادە بوونی لە گڵکۆی »ئیمامزادە عەلی ئەکبەر» لە چیزەرو لە تەنیشتی گڵکۆی فەرماندەرە شەھیدەکەی «حاج مەحمود نوریان» لە بەڵداری کردنی ھەڵبژاردن کشایەوە.
ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەیاننامەیەک دا وێڕای بانگێشتنی گەلی ئێران بۆ بەشداریی بەربڵاو لە ھەڵبژاردنەکانی بەردەم، جەختی کرد:ھەڵبژاردن ھێمای دەستەڵاتی نیشتیمانی و ھۆکاری بنەمایی پێشکەوتنی ھەمەلایەنەی وڵاتە.
٢١٠ نوێنەری مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە بەیاننامەیەک دا خوازیاری کشانەوەی چوار پاڵێوراوە ھاوڕێبازەکەی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی»بوون بە قازانجی ناوبرا.
«موحسین میھرعەلیزادە» لە ململانێی سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران کشایەوە.
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە سەروبەندی بەرپاکرانی سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر ٧ی ئێوارە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ گەلی ئێران قسە دەکات.
یاریدەری وەزیری فەرھەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری ڕۆژنامەوانی و ڕاگەیاندن، باسی ئامادە بوونی ٥٠٠ پەیامنێری بیانیی کردووە لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران.