ڕەزمی کارە کوردستانییەکان لە پێشبڕکێی پاڵەوانەتیی وڵات 23 میداڵیای زێڕو زیو و بۆڕۆنزیان بۆ خۆیان دەستەبەر کرد.
سەرکردایەتیی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەو پەڕی ئامادەییەوە یەکدەست لە بەرامبەر دوژمنان دا وەستاون.
سەرپەرشتی فەرمانگەی گشتیی پەیوەندی و تەکنۆلۆژیای پارێزگای کوردستان وتی: ھەتا ئێستا ھەزارو ٢٠٠ قوتابخانەی گوندی، ھاوسەنگی لەسەدا ٦٥ی قوتابخانەکانی ئەو گوندانەی سەرو ٢٠ بنەماڵەیان تیادایە، بە تۆڕی نیشتیمانیی زانیارییەکانەوە پەیوەست کراون.
یاریدەری بەشی چارەسەریی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی پارێزگای کوردستان وێڕای ئاماژە کردن بە تایبەت درانی دەزگایەکی «پەت سی تی» بۆ پێزانینی خێرای ھەموو جۆرە شێرپەنجەیەک بەم پارێزگایە، وتیشی: بە دانرانی ئەم دەزگایە پارێزگای کوردستان بە ناوەندایەتیی شاری سنە، دەبێتە مەکۆو جەمسەری پێزانین و چارەسەریی شێرپەنجە لە ڕۆژئاوای ئێران.
مەریەم مورادنیا خانمە نوخبەیێکی خەڵکی دیواندەڕە خەڵاتی نۆبڵی ئێرانیی 1400ی مسۆگەر کرد.
فیلمی سینەمایی "زاڵاوا" له دهرهێنانی سینهماکاری کورد ئەرسەلان ئەمیری، خهڵاتی گهورهی "هەفتەی ڕخنەگران" و خهڵاتی "ڕخنەگرانی نێودەوڵەتی فیلم" واتا "فیپێڕشی" لە سی و شەشەمین خولی "هەفتەی ڕخنەگران"ی "ڤێنیز" بهدهست هێنا.
سپای بەیتولموقەددەسی پارێزگای کوردستان لە ڕۆژئاوای ئێران باسی لەنێو بردنی تاقمێکی تیرۆریستیی کردووە لەم پارێزگایەدا.
پارێزگاری کوردستان لە پەیامێکدا ئەوپەڕی ڕێزوسپاشی خۆی لە بەر دانرانی ڕۆڵەیەکی کورد لە پلەی سەرکردایەتیی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕاگەیاند.
سەرۆکی کۆگەی نوێنەرانی کوردستان لە مەجلیسی شورای ئیسلامی: دانانی دەریادار «شەھرام ئێرانی» لە پۆستی سەرکردایەتیی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لایەن ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامییەوە، دەربڕی سەرنجی تایبەتی و متمانەی تۆکمەوتەواوی ڕابەری مەزنی شۆڕش بە بلیمەتان و بارستایی و بەھرە مرۆڤییەکانی کوردستانە.
«موختار ئەحمەدی» ھونەرمەندی ٣٠ ساڵەی سنەیی بچوکترین شەترەنجی چێوینی دنیای لە ئەندازەو کێش و ماکی تایبەت دا دروست کرد بە جۆرێک کە ھەتا ئێستا ھاوچەشنی لە جیھاندا دروست نەکراوە.