وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ هاوشانی ڕووسیی خۆی وتی: تاران سەبارەت بە مەسەلەی ڕێزگرتن لە یەکپارچەیی خاک و مافی سەروەریی خۆی بە هیچ لەونێ لەگەڵ کەس موجامەلەی نییە.
جێگری وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا بە ئاماژە بە بەهێزترکرانی هێزەکانی ناتۆ لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی جیهاندا وتی؛ وەڕێخستنی هاوپەیمانیگەلی سەربازیی هاوچەشنی ناتۆ لە ناوچەی ئاسیا و ئۆقیانووسییە کێشە و بشێوی لێ دەکەوێتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە کاردانەوە بە هەگبەی تازەی بایکۆتی دژەڕووسیی یەکێتیی ئەورووپا وتی: ئەم هەگبەیە، وەک هەموو بایکۆتەکانی پێشوو، زیاتر زەبر لە خودی یەکێتیی ئەورووپا دەدات.
باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی سەقامگیر لە ڤییەنا، وشداری دا لەحاند هەڕەشەکەی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە بەکارهێنانی بۆمبی ئەتۆمی دژی کەرتی غەززە.
سەرۆکی دەزگەی هەواڵگریی دەرەوەیی ڕووسیا وشداری دا بە ئەمریکا کە بەردەوام بوونی پشتیوانیی ڕۆژاوا لە ئوکراین دەبێتە هۆی ئەوەی شەڕی ئەم وڵاتە بۆ واشینگتۆن ببێتە ڤیێتنامی دووەم کە تا ساڵانێکی زۆر ئەمریکای پێوە دەبێ.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: هەنگاونانی خێرا بەئاراستەی ڕاگیرانی دەسبەجێی بۆردومانی خەڵکی زۆرلێکراوی غەززەو لابرانی گەمارۆی سەر ئەو کەرتەو دابین کردنی مافی خەڵکی فەلەستین وەک خاڵی هاوبەش لە وتووێژەکانی نێوان ئێران و روسیادا پێداگری لەسەر کرا.
دوازدەهەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی پێنج وڵاتی قەراخ دەریای خەزەر، لە سەر لە بەیانی ئەمڕۆوە لە هۆڵی تەشریفاتی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دەست پێبووە.
بەیاننامەی هاوبەشی ئێران و ڕووسیا سەبارەت بە شێوازەکانی بەرەنگاربوونەوەی دواهاتەکانی بایکۆتە دوژمنکارانە و یەکلایەنەکان، لە لایەن وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا واژۆ کرا.
بەڕێوەبەری گشتیی ناتۆ لە وتووێژێکدا سەبارەت بە ڕەوشی ئیستای سوپای ئوکرایین لە بەرەکانی شەڕدا ڕایگەیاند کە دەبێ دەبێ چاوەڕێی بیستنی هەواڵگەلێکی خراپ بین.
سەرۆک کۆماری ئوکراین بە دانپێدانان بە شکست هێنانی سیستەمی دژەهێرشی سوپای ئەم وڵاتە بەرامبەر بە ڕووسیا وتی؛ شەڕی دوو وڵات لە وەرزی زستان پێ دەنێتە قۆناغێکی تازەوە.