وەرشەی ڕاهێنانی ھونەرمەندی نیگارکێشی ئێرانی لە کۆلیژی نیگارکێشانی زانکۆی سینەمایی مۆسکۆ (ڤێگیک _VEGIK) بەرپا کرا.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بە توندی ئیدانەی هێرشە نوێیەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سووریای کرد.
تیپی زۆرانی «بانکی شەهر»ی ئێران بە بەزاندنی تیپەکەی کازاخستان توانی بگاتە قۆناغی کۆتایی پێشبڕکێکانی زۆرانی کراوەی یانەپاڵەوانەکانی جیھان.
نوێنەری ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە، پۆڵندا و وڵاتانی دیکەی ئەورووپی هەوڵ بۆ پارچەپارچە کردنی ڕووسیا دەدەن.
«ڤۆلۆدیمیر زێلێنێسکی» سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا، لە دیدارێکدا لەگەڵ «ئێلی کۆهین» وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایونی، بانگەشەی کرد کە ئێران دوژمنی ئۆکرانیایە و ئالەم ڕوانگەیەوە خاڵێکی هاوبەشمان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە.
ئەنجامی ڕاپرسییەکی نوێ وا دەردەخات کە نزیکەی ساڵێک دوای دەستپێکردنی شەڕ لە ئۆکرانیا، زۆرێک لە ئەمریکییەکان دژی سیاسەتی دەستوەردەرانەی حکومەتی ئەمریکا لە شەڕی ئۆکرانیادان.
لە وێنەی بڵاوکراوەی فەرماندەیەکی ئۆکراینیدا، لەسەر قۆڵی چەپی هێمایەکی پەیوەندیدار بە داعشەوە دەبینرێت.
وەزیری وەرزش و لاوانی ڕووسیا بە مەبەستی دیدار و ڕاوێژ لەگەڵ بەرپرسانی وەرزشی ئێران گەییشتە تاران.
سەرۆک کۆماری سوریا سوپاسی ڕووسیای کرد کە هاوکاریی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە لە باکووری ئەو وڵاتەی کردوو.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هاوخەمیی خۆی بۆ حکومەت و گەلی ڕووسیا دەربڕی بەهۆی گیان لەدەستدانی ژمارەیەک هاوڵاتیی ڕووسی لە ڕووداوێکی تەقینەوەی غاز لە کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری نۆڤۆسیبیرسک.