سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە کرداری بایکۆتکارانەی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی، وەھا ھەنگاوێکی بە ھۆکارێک زانی لە ئاراستەی لەبار برانی تەواوی یاساوڕێساکانی بازرگانیی جیھانی.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەییس یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند: ڕۆژئاوا لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕووسیادا توشی ھەڵەی زۆر ھاتووەو ھەلی نزیک بوونەوەی ڕۆژئاوا لە ڕووسیای لەکیس چووە.
سەرچاوە میدیاییەکان باسی دیدارو وتووێژی میری قەتەر لەگەڵ ناردراوی سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا لە دەوحەیان کردووە.
خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی حەڵەبی سووریا بە بەرپاکردنی گردبوونەوە پشتگریی ڕووسیایان کرد لە شەڕی ئۆکرانیا.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە شانزەھەمین ڕۆژی شەڕی ڕووسیاو ئۆکرانیا ڕایگەیاند: ڕۆژئاواییەکان بە ئاشکرا بەکرێگیراوانی بیانی لە سەرتاسەری دنیا ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکەن.
یەکەم دیداری وەزیرانی دەرەوەی ئۆکرانیاو ڕووسیا لە کاتی سەرھەڵدانی شەڕەوە ھەتا ئێستا، بێ ئەنجام کۆتایی ھات.
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان دەڵێت: ئۆکرانیا دەبێ پەند لە ئەفغانستان وەربگرێت و نەھێڵێ زلھێزەکان لەوێ شەڕی بریکارانە وەڕێ بخەن.
وەزیری دەرەوەی تورکیا بە شێوەی جیاجیا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی دوو وڵاتی تێکھەڵچووی ڕووسیاو ئۆکرانیا وتووێژی کرد.
سەرۆک کۆماری تورکیا لە بارەی دەرەنجامی دانیشتنەکانی سبەینێ پێنج شەممەی وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیاو ئۆکرانیا لە ئانتالیا لە ئاراستەی کۆتایی ھێنان بە شەڕی ئۆکرانیا گەشبینیی دەربڕی.
سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمریکا دڕندەکاریی زۆری بەرامبەر بە خەڵکی وڵاتانی جۆربەجۆر ئەنجام داوە، بە ڕاشکاوی وتی: متمانەکردن بە ئەمریکا نەزانی و گەمژەییە.