وەزاڕەتی بەرگریی روسیا ڕایگەیاند بۆکردنەوەی کۆریدۆری مرۆیی و چوونە دەرەوەی خەڵکی سڤیل لەگەڵ لایەنی ئۆکراینی ڕێککەوتووین.
سەرۆکی ئوکراین ، بڕیاری ناتۆ لە بواری رەتکردنەوەی داوای کیەڤ بۆ کردنەوەی ناوچەی قەدەغەی فڕینی شەرمەزار کرد و رایگەیاند : وڵاتانی ئەندامی ناتۆش لە ئەمڕۆوە ھەرکەس لەم وڵاتە بکوژرێ ، لە مەرگی ئەودا تاوانبارن .
ئەمریکا داخوازیی «زلێنسکی»ی بۆ ڕاگەیاندنی ناوچەی دژەفڕین لە ئاسمانی ئۆکرانیا ڕەت کردەوە.
ھەواڵدەریی فەرەنسا باسی گەییشتنی سوپای ڕووسیا بە شاری بەندەریی «میکۆلایف»ی کرد لە قەراخی دەریای ڕەش و لە نزیک شاری «ئودسای»ی ئۆکرانیا.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند: ئۆپراسیۆن لە ئۆکرانیا بە پێی بەرنامە دەڕواتە پێشەوەو ھیچ شتێک ناتوانێ ڕێگر بێ لە بەردەم دەست ڕاگەییشتنی ڕووسیا بە ئامانجەکانی.
لە جەنگەی ئاڵۆزییەکانی نێوان کییەف و مۆسکۆ وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا باسی یارمەتیی سەربازی ١٩ وڵات بۆ ئۆکرانیای کردووە.
کاربەدەستانی ئۆکرانیا بە تیرۆریستانی نێونەتەوەیی بە تایبەت ئەوانەی وا لە سووریادا جەنگیون مافی پەنابەریەتی دەبەخشێت.
سەرۆکی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان وشداریی دا: بەرزبوونەوەی ئاستی ھەڕەشەی ناڤۆکی وادەر دەخات کە تێکڕای مرۆڤایەتی لە مەترسی دایە.
وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: بەرنگار بوونەوەی پەرەسەندنی ناتۆ مافی ڕووسیایە، چونکو ناتۆ بووەتە مەترسییەک بۆ ھەموو جیھان و سوپای سووریاو ڕووسیا لە ئێستادا لەگەڵی دا دەستەوئێخەن.
کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان لە سێھەمین رۆژ لە دانیشتنی لوتکەیی و تایبەتی خۆی بە دەنگی ئەرێ بڕیارنامەیەکی بۆ ئیدانەکردنی روسیا پەسەند کرد .