-
ژماری شەهیدانی غەززە لە ٤٧ هەزار و بریندارانیش لە ١١١ هەزار تێپەڕی
کانونی دوھەم 20, 2025 14:52وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاندووە ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە ٤٧ هەزار و٣٥ کەس.
-
وشداری حیزبوڵا سەبارەت بە قۆناغی تازەی بەرەنگاربوونەوەی داگیرکەران
کانونی دوھەم 20, 2025 14:42نوێنەرێکی لوبنانی ڕایگەیاند کە پاشەکشەنەکردنی ڕژێمی زایۆنی لە خاکی لوبنان هەموو لوبنانییەکان ڕووبەڕووی قۆناغێکی تازە دەکاتەوە کە ناوی ئەو قۆناغە بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاریی ئیسراییل بە هەموو تواناوە و لە هەموو ڕێگا و شێوازێکی گونجاوە.
-
کۆمیسەری ئانڕوا: پاش ٤٧١ ڕۆژ دەنگی منداڵان دەبیستین لە غەززە
کانونی دوھەم 20, 2025 14:12کۆمیسەری ئانڕوا پێداگری کرد لەسەر پێویستی بەردەوام بوونی ئاگربڕ و جێبەجێکرانی هەموو بڕگەکانی و ئەوەی بە هەنگاوێکی ڕێک و دروست زانی لە ئاراستەی ئاشتی و ئارامییەکی پاوەجێ بۆ هەمووان.
-
سەنعا: دوژمنان ناتوانن یەمەن شکست پێ بێنن
کانونی دوھەم 20, 2025 13:44ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن وشداری دا بە سێ گۆشەی دەستدرێژکار ( ئەمریکا ، ئینگلیز و ڕژێمی زایۆنی) لەحاند هەر چەشنە دەستدرێژیکردنە سەر خاکی یەمەن و جەختی کرد لەسەر ئەوەی کە ئەوانە توانای شکستپێهێنانی یەمەنیان نییە.
-
کاول بوونی ٩٢%ی ماڵەکانی غەززە
کانونی دوھەم 20, 2025 13:20نووسینگەی ڕێکخراوی کاروباری مرۆڤدۆستانەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند ٩٢%ی ماڵەکانی کەرتی غەززە بە هۆی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنییەوە ڕووخاون و یان زەبری قورسیان لێ کەوتووە .
-
پێداگریی حیزبەڵای عێراق لەسەر شکستهێنانی زایۆنییەکان بەرامبەر بە خۆڕاگریی فەلەستین
کانونی دوھەم 20, 2025 11:20حیزبوڵای عێراق جەختی کرد؛ زایۆنیەکان وەها بەرامبەر بە بەرخۆدانی بێ وێنەی خۆڕاگریی فەلەستین شکسیان هێناوە کە تازە ئیتر ناتوانن سەر ڕاست بکەنەوە.
-
رەفتاری زیرەکانەی قەسام کاتی گۆڕینەوەی گیراوانی زایۆنی
کانونی دوھەم 20, 2025 10:06دیاری دانی هێزەکانی خۆڕاگریی فەلەستین بە سێ ژنی گیراوی زایۆنی لەکاتی پێک گۆڕینەوە و لەچوارچێوەی قۆناخی یەکەمی ڕێککەوتننامەی ئاگربڕ لە کەتی غەززە، شەپۆلێک لە کاردانەوەی ئەرێنی لە کەشی سایبریدا بەدیهێنا. هێزەکانی قەسام بۆ پێشاندانی سەرکەوتنیان بەسەر رژیمی زایۆنی، هیچ دەرفەتێک بەفیڕۆ نادەن.
-
بەردەوامیی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی غەززە
کانونی دوھەم 19, 2025 15:20سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ و سەرباری ڕاگەیەندرانی فەرمیی جێبەجێکرانی ڕێککەوتننامەی ئاگربڕ لە نێوان ڕژێمی زایۆنی و حەماس لە غەززە، میدیاکان باسی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە جۆروجۆرەکانی ئەم کەرتەیان کرد.
-
گیرانی ٧٧ پشتیوانی فەلەستین لە لەندەن
کانونی دوھەم 19, 2025 14:46پۆلیسی لەندەن لە درێژەی سیاسەتی سەرکوتکارانەی دژ بە پشتیوانانی فەلەستین زیاتر لە ٧٠ خۆپیشاندەری قۆڵبەست کرد.
-
قائانی داسەپاندنی ڕێککەوتنی ئاگربڕی غەززە، ڕۆژی هەست بە سووکایەتی کردن بۆ بوونی ڕژێمی زایۆنی وەسف کرد
کانونی دوھەم 19, 2025 14:45سەرتیپ ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، داسەپاندنی ڕێککەوتنی ئاگربڕی خۆڕاگریی فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززەی بە ڕۆژی هەست بە سووکایەتی کردن بۆ بوونی ڕژێمی زایۆنی وەسف کرد.