سەنعا: دوژمنان ناتوانن یەمەن شکست پێ بێنن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i435085-سەنعا_دوژمنان_ناتوانن_یەمەن_شکست_پێ_بێنن
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن وشداری دا بە سێ گۆشەی دەستدرێژکار ( ئەمریکا ، ئینگلیز و ڕژێمی زایۆنی) لەحاند هەر چەشنە دەستدرێژیکردنە سەر خاکی یەمەن و جەختی کرد لەسەر ئەوەی کە ئەوانە توانای شکستپێهێنانی یەمەنیان نییە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 20, 2025 13:44 Asia/Tehran
  • سەنعا: دوژمنان ناتوانن یەمەن شکست پێ بێنن

ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن وشداری دا بە سێ گۆشەی دەستدرێژکار ( ئەمریکا ، ئینگلیز و ڕژێمی زایۆنی) لەحاند هەر چەشنە دەستدرێژیکردنە سەر خاکی یەمەن و جەختی کرد لەسەر ئەوەی کە ئەوانە توانای شکستپێهێنانی یەمەنیان نییە.

"محەممەد عەلی ئەلحوسی ئەندامی باڵای ئەنجومەنی سیاسیی یەمەن وتی: دەبێ سوپاسبژێری خوای تاکانە بین لەبەر یارمەتیدانمان لە ڕێگای پشتیوانی کردنی کەرتی غەززەدا. ئەلحوسی وتیشی: ئێمە بەو کەسانەی کە دەیانەوێ پەلاماری یەمەن بدەن دەڵێین کە ناتوانن ئەم خەڵکە شکست پێ بێنن کە ئێستا بۆتە خاوەنی مووشەکی وردپێک و خاڵپێک.

ناوبراو وتیشی: ئێمە بە عەرەبستانی سەعوودی دەڵێین کە پێشبینی و بۆچوونەکانتان لە ڕابردوودا هەڵە بووە و هەر چەشنە دەستدرێژیی تازە بۆ سەر یەمەن زەبرێکی قورس لە ئابووریتان دەدات.