پێداگریی حیزبەڵای عێراق لەسەر شکستهێنانی زایۆنییەکان بەرامبەر بە خۆڕاگریی فەلەستین
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i435081-پێداگریی_حیزبەڵای_عێراق_لەسەر_شکستهێنانی_زایۆنییەکان_بەرامبەر_بە_خۆڕاگریی_فەلەستین
حیزبوڵای عێراق جەختی کرد؛ زایۆنیەکان وەها بەرامبەر بە بەرخۆدانی بێ وێنەی خۆڕاگریی فەلەستین شکسیان هێناوە کە تازە ئیتر ناتوانن سەر ڕاست بکەنەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 20, 2025 11:20 Asia/Tehran
  • پێداگریی حیزبەڵای عێراق لەسەر شکستهێنانی زایۆنییەکان بەرامبەر بە خۆڕاگریی فەلەستین

حیزبوڵای عێراق جەختی کرد؛ زایۆنیەکان وەها بەرامبەر بە بەرخۆدانی بێ وێنەی خۆڕاگریی فەلەستین شکسیان هێناوە کە تازە ئیتر ناتوانن سەر ڕاست بکەنەوە.

حیزبوڵای عێراق ئەمڕۆ بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند؛ داگیرکەرانی زایۆنی نەیانتوانی ویست و ورەی بەرزی هێزە خەباتکارەکان و گەلی فەلەستین بشکێنن و ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەوان بە هەموو شێوەیەک لە لایەن ئەمریکاوە داکۆکی دەکران. گوردانەکانی حیزبوڵای عێراق بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئازادکرانی فەلەستینی داگیرکراو بە ئامانجی خۆی و هەموو ئازادیخوازانی جیهان دەزانێ، ڕاشیگەیاند؛ بەرەی حەق و ڕاستی شەهیدانێکی زۆری لەم ڕێگەیەدا پێشکەش کرد کە شەهیدی ئیسلام سەید حەسەن نەسروڵڵا لە سەرووی هەموویانەوەیە.

شێخ و سەرۆک هۆز و عەشیرەتەکانی عێراقیش لە پەیامگەلێکدا بە دەربڕینی ڕێز و سوپاس بەرامبەر بە داکۆکییەکانی خۆڕاگریی ئیسلامی عێراق لە گەلی فەلەستین پێداگریان کرد لەسەر پێویستیی پارێزرانی چەکی خۆڕاگری لەم وڵاتەدا.