-
رەخنەی حەماس لە هەڵوێستی لاوازی وڵاتانی عەرەبی لەهەمبەر تاوانکارییەکانی ئیسرائیل
تشرینی دووهم 25, 2024 05:50سامی ئەبووزوهری ئەندامی پلەبەرزی بزووتنەوەی حەماس وتی: دوژمنی زایۆنی بۆ چوارسەدو پانزەهەمین رۆژی بەدوای یەکدا، درێژە دەدا بە ژینۆسایدی گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززەو هاوکات لەگەڵ ئەو ژینۆسایدە لە غەززە، هەڵوێستی لاواز و بێهواکەری وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبیش بەردەوامە.
-
تێکشکێندرانی شۆڤڵێک و ترۆمبیلێکی زرێپۆشی ئیسرائیلی
تشرینی دووهم 25, 2024 04:50گوردانەکانی قەسام لقی سەربازیی حەماس لە درێژەی هەڵمەتەکانی لە شاری رەفەح هەڵکەوتوو لە باشوری کەرتی غەززە، چەکئامێر و بنکەو بارەگای چەکدارانی سوپای ترۆری بەئامانج گرت کەبەهۆیەوە، ترۆمبیلێکی زرێپۆش و شۆڤڵێکی سەربازیی ئیسرائیلی لەباکوری شاری ڕەفەح پێکا.
-
بۆرێل: لەسەر هەمووانە ڕێزبگرن لە بڕیاردان لەبارەی نەتانیاهو و گالانت
تشرینی دووهم 25, 2024 04:46بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا وتی: دەبێ هەمووان ڕێزبگرن لە بڕیاری دیوانی لاهە سەبارەت بە نەتانیاهو و گالانت.
-
مووشەکبارانی حیزبوڵڵا لە تەلاویڤ، زیانی بە٤٠ ترۆمبیل گەیاند
تشرینی دووهم 25, 2024 03:40سەرچاوە هەواڵییەکانی رژیمی زایۆنی رایانگەیاند، بەهۆی مووشەکبارانی خۆڕاگری ئیسلامیی لوبنان بۆسەر تەلاویڤ، زیاتر لە چل ترۆمبیل خەساریان پێ گەیشت. بەشی پزیشکی و نەخۆشخانەیی رژیمی زایۆنی هەواڵی برینداربوونی شەش زایۆنی لە رۆژهەڵاتی تەلاویڤی ڕاگەیاند.
-
هەککرانی گەورەترین کۆمپانیای فۆرماڵێتە
تشرینی دووهم 24, 2024 15:35گرووپی سایبێریی حەنزەلە بە بڵاوکردنەوەی وێنەگەلێک بانگەشەی ئەوەی کردووە کە گەورەترین و تۆقێنەرترین کۆمپانیای فۆرماڵیتەی یەکەی ٨٢٠٠ی ڕژێمی زایۆنی بە ناوی سیلیکام هەک کردووە و دەستی گرتووە بە سەر هەر هەموو چل ترابایت دەیتا و زانیارییە واوەنهێنییە لەوان هەموو ئیمێڵ، نامەکان، بەڵگە ئیداری و دراوییەکان، بەڵگەکانی لێکۆڵینەوە و گەشەپێدان، پێوەندییەکان و هەموو شتێکیان و هەر هەمووی سڕیوەتەوە.
-
هێرشی بێوێنەی مووشەکیی حیزبوڵا بۆ سەر تلاڤیڤ
تشرینی دووهم 24, 2024 15:34ژێدەرە هەواڵییەکان باسی هێرشی قورس و بێوێنەی مووشەکیی خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان بۆ سەر تلاڤیڤ و ئاورتێبەردرانی ئەم شارەیان کردووە.
-
ئەمریکا هەڕەشەی بایکۆتی لە هاوپەیمانەکانی کرد
تشرینی دووهم 24, 2024 15:34سناتۆری ئەمریکایی لە هەنگاوێکی بیوێنەدا هەڕەشەی بایکۆتی لە هاوپەیمانە سەرەکییەکانی ئەم وڵاتە کرد واتە ئینگلیز، فەرەنسا، ئەڵمان و کەنەدا.
-
بەردەوامبوونی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی لە شەڕی غەززە
تشرینی دووهم 24, 2024 15:34جەنایەتی ژینۆسایدکردنی خەڵکی بێدەرەتانی غەززە بە دەستی داگیرکەرانی زایۆنی ئەمڕۆ یەکشەممە پێی نایە ٤١٥ـەهەمین ڕۆژی خۆی.
-
بریاری دژ بە نەتانیاهۆ و گالانت سیاسی نییە
تشرینی دووهم 24, 2024 15:34ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا وتی: بڕیاری دادگەی نێودەوڵەتیی سزا دژ بە نەتانیاهۆ و گالانت بڕیارێکی سیاسی نییە.
-
لاشەی مالومە زایونییەکە لە ئیمارات دا دۆزرایەوە
تشرینی دووهم 24, 2024 15:34نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی بە فەرمی ڕایگەیاند کە «زوی کوگان» مالومە لەشکرییەکەی ئیسرائیل کە لە ئیمارات دا بێ سەروشوێن بوو، کوژراوە.