-
دزەکردنی هێزی زایۆنی بۆ ناوچەکانی دەڤەری ڕۆژاوای دەرعا
ئهیلوول 30, 2025 18:01میدیاکانی سووریا ڕایانگەیاند، هێزەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی دزەیان کردۆتە ناو دەڤەری ڕۆژاوای دەرعا و شارۆچکەی کووایە، کە لە دەڤەری ڕۆژاوایی دەرعا هەڵکەوتووە و لەم ناوچەیەدا بنکەی ڕاگرتن و پشکنینی سەربازییان داناوە.
-
ناڕەزایەتی دەربڕینی بەربڵاوی بنەماڵەکانی سەربازانی زایۆنی دژ بە نەتانیاهۆ
ئهیلوول 30, 2025 17:48تلاڤیڤ دیسان بووە گۆڕەپانی خۆپیشاندانی بنەماڵەکانی هێزە سەربازییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی؛ ناڕازییەکان سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمەیان تۆمەتبار کرد بەوەی کە بە هۆی گوشاری وەزیرانی ڕاستی تووندڕەو، پێش بە جێبەجێکردنی گەڵاڵەی ئاگربەس بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە دەگرێت.
-
شەهیدبوونی 31 فەلەستینی دیکە لە کەرتی غەززە لە درێژەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی
ئهیلوول 30, 2025 09:49سەرچاوە فەلەستینیەکان ڕیانگەیاند کە سەرلە بەیانی ئەمڕۆ 31 فەلەستینی دیکە لە پەلاماری داگیرکەران بۆ سەر ناوچە جۆراوجورەکانی کەرتی غەززە شەهید کران.
-
ئەندامی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس: بیانیەکان مافی دیاریکرانی چارەنووسی فەلەستینیان نییە
ئهیلوول 29, 2025 20:58ئەندامی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی حەماس بە جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە ئەو بزووتنەوە هێشتا هیچ پێشنیارێکی فەرمی لە ڕێگای نێوبژیوانان وەرنەگرتووە وتی : هیچ بیانییەک مافی دیاریکردنی چارەنووسی فەلەستینی نییە.
-
ئۆپەڕاسیۆنی مووشەکی و درۆنیی یەمەن دژی ئامانجە گرینگەکان لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان
ئهیلوول 29, 2025 14:49وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن باسی ئوپڕاسیونی مووشەکی و درۆنی سەرکەوتووانەی ئەو وڵاتەیان کرد بۆسەر سەرزەویە داگیرکراوەکان .
-
نەعیم قاسم: لوبنان بەرامبەر بە هەڕەشەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی خۆڕاگری دەکات
ئهیلوول 28, 2025 21:34شێخ نەعیم قاسم بە پێداگری لەسەر خۆڕاگریی لوبنان بەرامبەر بە کێشە و هەڕەشەکانی ئەمریکا و ئیسراییل، هەروەها داکۆکی زۆرینەی گەلی خۆڕاگری لوبنان لە پێناو ئازادی و سەربەخۆییدا وتی: هەر کەس ئەم هەڵوێستەی خەڵکی ئازا و سەبووری ئێمە ببینێت، ئیمان بەوە دێنێت کە ئەم گەلە بەرامبەر بە دوژمنی زایۆنی سەرکەوتوو دەبێت.
-
بەردەوامی جەنایەتەکانی سوپای تیرۆر لە غەززە و هەڵکشانی ژماری شەهیدان
ئهیلوول 28, 2025 18:34وەزارەتی تەندروستیی غەززە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک باسی شەهید و برینداربوونی زیاتر لە ٤٥٨ فەلەستینی کرد لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا.
-
قەسام: گیانی دوو دەستبەسەرکراوی زایۆنی لە مەترسیدایە
ئهیلوول 28, 2025 17:34گوردانەکانی قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند بەهۆی پەلامارە قورسەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر شاری غەززە، پێوەندیی نێوان ئەم گوردانانە و دوو دەستبەسەرکراوی زایۆنی پچڕاوە و گیانیان لە مەترسیدایە.
-
خۆپیشاندانی دژەزایۆنی لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان
ئهیلوول 28, 2025 15:53لە خۆپیشاندان و ڕێپێوانە جۆراوجۆرەکانی شارە گەورو و بچووکەکانی جیهان بۆ پشتیوانی کردنی فەلەستین و شەرمەزارکردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی بەڕێوەچوون، ناوەندەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، پارتە سیاسییەکان، کۆڕە ئایینیەکان و چالاکانی مەدەنیی لە هەموو کیشوەرەکانی جیهانەوە خوازیاری داسپێندرانی بایکۆت بە سەر تلاڤیڤ و پچڕاندنی پێوەندیی دیپلۆماتیک و ئابووری لەگەڵ ئەم ڕژێمە منداڵکوژە بوون.
-
هۆشداریی نەتەوە یەکگرتووەکان لەمەڕ تەشەنای پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە
ئهیلوول 27, 2025 19:19وتەبێژی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی دەربڕی لەحاند تەشەنای پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر غەززە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا .