جموجۆڵی تازەی هێزی زایۆنی لە دەڤەری قونەیتەرە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i442878-جموجۆڵی_تازەی_هێزی_زایۆنی_لە_دەڤەری_قونەیتەرە
سەرچاوە سوورییەکان باسی جموجۆڵی تازەی ڕژێمی زایۆنی لە قونەیتەرەیان کردووە کە لە باشووری سووریا هەڵکەوتووە.
(last modified 2025-11-18T12:06:24+00:00 )
تشرینی دووه‌م 18, 2025 10:17 Asia/Tehran
  • جموجۆڵی تازەی هێزی زایۆنی لە دەڤەری قونەیتەرە

سەرچاوە سوورییەکان باسی جموجۆڵی تازەی ڕژێمی زایۆنی لە قونەیتەرەیان کردووە کە لە باشووری سووریا هەڵکەوتووە.

سوپای زایۆنی لە گوندی ڕەسم ئەڕەوازی لە دەڤەری قونەیتەرە لە باشووری سووریا بنکەیەکی ڕاگرتن و پشکنینی داناوە. ڕۆژی ڕابردوویش سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا لە پارێزگای قونەیتەرە ڕایانگەیاند کە دەستەیەکی هێزەکانی داگیرکەری زایۆنی چوونەتە ناو گوندی سەیدا ئەلحانوت لە باشووری قونەیتەرە و بە دانانی بنکەی ڕاگرتن و پشکنین دەستیان داوەتە پشکنینی ڕێبواران. شایانی باسە کە ڕژێمی زایۆنی ماوەیەکی زۆرە هێرشی بەرفراوان دەکاتە سەر سوریا و تەنانەت لەم دواییانەدا بە بیانووی پشتیوانی لە درۆزەکان، چەن ناوچەیەکی دیمەشقی بۆردومان کرد.