سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە باسی ھەڵمەتی موشەکیی ھزەکانی یەمەن بۆ سەر پێتەختی عەرەبستانس سەعودییان کرد.
وەزیری کاروباری دەرەوەی عەرەبستان وتی: وڵاتەکەی مکوڕە لە سەر دانوستانەکەی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران.
عێراق بە نیازە لە پەڕاوێزی کۆنفرانسی بەغدا بەستێن بۆ بەڕێوەبردنی دانیشتنی دوو قۆڵیی نێوان ئێران و عەرەبستان خۆش کات.
بزوتنەوەی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاند: عەرەبستانی سەعودی دەستی لە ھێرشی ڕوخاندنی وێستگەکانی کارزەبای ئەم وڵاتەدا ھەیە.
وەزیرانی دەرەوەی ئەندامی ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس لە بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنەکەی ڕۆژی چوارشەممەی خۆیاندا لە ڕیاز، خوازیاری بەشداری لە دانوستانە ناڤۆکیەکانی ئێران بوون.
وەزارەتی فێرکاری و بارھێنانی عەرەبستای سەعودی ڕایگەیاند، ھەشت قوتابخانەی تورکیا لەم وڵاتەدا ھەتا کۆتایی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠_٢٠٢١ دادەخات.
تیپەکانی «فولاد»ی خوزستانی ئێران و «ئەلسەد»ی قەتەر لە یەکەم ململانێی ھەڵبژاردەی پاڵەوانەتیی ئاسیادا بە یەک_یەک وازیان ھێناو گۆڕەپانەکەیان چۆڵ کرد.
وەزیری دەرەوەی عەرەبستان بانگەشەی کرد ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی بۆ ناوچەکە قارانجی زۆری لە ڕووی ئابووری و کۆمەڵایەتی و ئاسایشتییەوە ھەیە.
لە یەکەم خولی وتووێژەکانی نێوان پاشمیری سەعودی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕیاز ، ٥ ڕێککەوتننامەی ھاوکاریی بەربڵاو لە بواری جۆربەجۆردا واژۆ کرا.
«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە درێژەی چالاکییە دیپلۆماسییەکانی دەوڵەتەکەی لە ماوەی حەوتەکانی ئەم دواییە، ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی بەرەو عەرەبستان وەڕێ کەوت.