ھەڵکشانی ئاستی ھاوکارییەکانی ئێران عەرەبستان و عێراق بە واژۆ کردنی چەند ڕێککەوتننامەیەک
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i394779-ھەڵکشانی_ئاستی_ھاوکارییەکانی_ئێران_عەرەبستان_و_عێراق_بە_واژۆ_کردنی_چەند_ڕێککەوتننامەیەک
لە یەکەم خولی وتووێژەکانی نێوان پاشمیری سەعودی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕیاز ، ٥ ڕێککەوتننامەی ھاوکاریی بەربڵاو لە بواری جۆربەجۆردا واژۆ کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 01, 2021 05:55 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی ئاستی ھاوکارییەکانی ئێران عەرەبستان و عێراق بە واژۆ کردنی چەند ڕێککەوتننامەیەک

لە یەکەم خولی وتووێژەکانی نێوان پاشمیری سەعودی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕیاز ، ٥ ڕێککەوتننامەی ھاوکاریی بەربڵاو لە بواری جۆربەجۆردا واژۆ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق بە یاوەریی شاندێکی بەربڵاوی کاربەدەستانی سیاسی، ئابووری و پارێزگارانی سنوورەکانی باشووری وڵاتەکەی ئێوارەی دوێنێ گەییشتە ڕیازی پێتەختی عەرەبستان و لە لایەن شاندێکی سەعودییەوە پێشوازیی لێ کرا.

نووسینگەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاندووە، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دانیشتنێکی لەگەڵ «موحەممەدی کوڕی سەلمان» پاشمیری عەرەبستانی سەعودی ، ژمارەیەک دۆسیەیەیان لە بواری ئابووری، نەوت، کارەبا، کشت و کاڵ و سەرمایەنانەوە تاوتوێ کرد.

ھێندێک لە تەبایی نامەو ڕێککەوتننامەی واژۆکراوی نێوان شاندەکانی عێراق و عەرەبستان بریتین لە، خۆبواردن لە سەرانەی زیادی نێوان دوو وڵات بە ھۆی وەزیرانی دارییەوە، دابین کرانی گوژمەی پێویستی ھەناردەی عەرەبستان لە لایەن بەڕێوەبەری سندوقی گەشەپێدانی عەرەبستانەوە، داڕشتنی بەرنامە بۆ پەرە پێ دان و ھەمەچەشنەکردنی ئابووری و ھەروەھا گەشە پێدانی کەرتی تایبەتی لە لایەن وەزیرانی پلان دانانەوە.

لە دانیشتنەکەدا ھەروەھا لە سەر گرینگایەتیی بەردەوام کرانی وتووێژ لە چەند دۆسیەی گرینگ و ڕێکخستنی ھەوڵە ھاوبەشەکانیش لە چوارچێوەی ئەنجومەنی ڕێکخستنی عێراق و عەرەبستان بە جۆرێک کە بەرژەوەندیی ھەردووک وڵاتەکە دابین بکات، پێداگری کرا.