هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا:نووساندنی تۆڕی کارەبای عێراق بە عەرەبستان بە فێڕۆدانی سامانی بەعدایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i405128-هاوپەیمانیی_دەوڵەتی_یاسا_نووساندنی_تۆڕی_کارەبای_عێراق_بە_عەرەبستان_بە_فێڕۆدانی_سامانی_بەعدایە
ئەندامێکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا نووسانی تۆڕی کارەبای عێراق بە عەرەبستانی وەک بەفێڕۆدانی سامانی بەغدا لێکدایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 02, 2022 17:00 Asia/Tehran
  • هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا:نووساندنی تۆڕی کارەبای عێراق بە عەرەبستان بە فێڕۆدانی سامانی بەعدایە

ئەندامێکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا نووسانی تۆڕی کارەبای عێراق بە عەرەبستانی وەک بەفێڕۆدانی سامانی بەغدا لێکدایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی مەعلومە، (موحەممەد شمەری) لە ئەندامانی دەوڵەتی یاسا وتی: پرۆژەی نووساندنی کارەبای عێراق بە عەرەبستان چ لە ڕووی هونەری و چ لە ڕووی ئابوورییەوە شکست خواردووە.

شەمەری ڕاپەڕێندرانی ئەم پرۆژەیەی بە بێ کەڵک زانی و وتیشی: پرۆژەکە تەنیا لە سەدا ۱.۵ کارەبای پێویستی عقڕتف دابین دەکات.

ئەم ئەندامەی دەوڵەتی یاسا هەروەها پێش بینیی کرد، پەرلەمانی عێراق ئەم لێک گەیین نامەیە پەسەند ناکات چونکو ئەگەر بێتو بچێتە واری جێبەجێ کردنەوە عێراق لە سەری گران دەکەوێت.

چەند ڕۆژ لەمەوبەر لێک گەیین نامەی پێکەوە نووسانی کارەبای عێراق و عەرەبستان لە ڕیاز لە نێوان وەزارەتی وزەی عەرەبستان و وەزارەتی کارەبای عێراق واژۆ کرا.