-
مانگی سووری کۆبانی: تەنیا بۆ ٣ رۆژ دەرمانمان ماوە؛ شیری منداڵان هەر نەماوە
شوبات 17, 2026 15:20بەرپرسی تیمە گەڕۆکەکانی مانگی سووری لە کۆبانی بە هۆشدارییەکی تووند لەحاند رەوشی مرۆیی و تەندروستیی کۆبانێ رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ دەرمانێک نەگەیشتووەتە نێو شارەکە و کۆگاکانیان بەرەو خاڵیبوون دەچن.
-
فهرهاد شامی: هێشتا كۆبانی لهژێر گهمارۆدایه
شوبات 14, 2026 19:15بهڕێوهبهری ناوهندی راگهیاندنی هێزهكانی سوریای دیموكرات (ههسهده)، حكومهتی دیمهشق به جێبهجێنهكردنی بڕگهكانی رێكهوتنهكهی ٣٠ی مانگی رابردو تۆمهتبار کرد و وتی کە ئێستایش كۆبانی هەر لهژێر گهمارۆدایه.
-
لێشاوی بەرفراوانی خەڵکی ئاوارە بەرەو کۆبانی؛ زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەس لە شارەکەدا نیشتەجێ کران
شوبات 13, 2026 14:23دوابەدوای هێرشەکانی هێزەکانی جۆلانی بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، نزیکەی 200 هەزار کەس لە زیاتر لە 70 ناوچەی جیاوازەوە پەنایان بۆ کۆبانی بردووە. لە کاتێکدا کە شاری کۆبانی بەهۆی بەردەوامی گەمارۆکانی هێزەکانی جۆلانی گیرۆدەی کەمبوونی ئیمکاناتە و مەترسی قەیرانی مرۆیی لەسەرە. بەرپرسانی خۆجێیی ئەم شارە ڕایانگەیاند کە زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەس لە زیاتر لە ٧٠ ناوەند و ناوچەی جیاوازەوە نیشتەجێ کراون.
-
جەهەپە: دەمانەوێت هاوکاریی کۆبانێ بکەین
کانونی دوھەم 28, 2026 18:32سەرۆکی جەهەپە رایدەگەیێنێت، شارەوانییەکانی پارتەکەی ئامادەن هاوکاری بگەیێننە کۆبانێ و داوا دەکات لەبری تێپەڕین بە حەلەبدا، راستەوخۆ لە رێگەی دەروازەی مورشیدپنارەوە هاوکارییەکان بگوازرێنەوە.
-
ئەردۆغان: نابێت لە سوریا دەوڵەت لەناو دەوڵەتدا هەبێت
کانونی دوھەم 27, 2026 18:44ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند، نابێت لە سوریا دەوڵەت لەناو دەوڵەتدا هەبێت و هێزی چەکداری جیاوازی لێبێت و پێیشیداگرت: "داوا لە برا کوردەکانم دەکەم، نەکەونە ناو ئەو یارییانەی کە ئامانجیان لێدان لە برایەتییە ئەبەدییەکەمانە و نانەوەی فیتنە و دوبەرەکییە لە نێوانماندا ".
-
هەسەدە: جۆلانی بە پشتیوانیی درۆنی تورکی گوندەکانی کۆبانی بۆردومان دەکات
کانونی دوھەم 27, 2026 16:44ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، درۆنەکانی مۆدیلی بایرەکتاری تورکیا پشتیوانییەکی چڕی سوپای جۆلاني دەکەن بۆ هێرشکردنە سەر گوندەکانی کۆبانێ.
-
ڕێكخراوهكانی مافی مرۆڤ لهبارهی دۆخی كۆبانێوه هۆشداری دهدهن: كارهسات رودهدات
کانونی دوھەم 24, 2026 17:31ڕێكخراوهكانی مافی مرۆڤ لهبارهی دۆخی كۆبانێ هۆشداری دهدهن و دهڵێن، بڕینی تەواوەتی ئاو و کارەبا و سوتەمەنی لەگەڵ نەبونی یارمەتییە مرۆییە سەرەتاییەکانی وەک خۆراک و دەرمان و شیری منداڵان و کەلوپەلی گەرمکەرەوە، بوەتە هۆی تێکچونی توندی دۆخی مرۆیی، دهشڵێت، نزیكه كارهساتێكی مرۆیی روبدات.
-
هەسەدە زەبرێکی قورسی لە هێزەکانی تورکیا داوە
شوبات 14, 2025 08:22هێزهکانى سوریاى دیموکرات (ههسهده) ئاشکرای کرد، لەدەوروبەری پردی قەرەقۆزاک زەبرێکی گهورهیان لهسهربازانى سوپاى تورکیا داوە.
-
شەڕ و پێکدادانی قورسی نێوان هەسەدە و هێزەکانی سەر بە تورکیا
کانونی دوھەم 26, 2025 18:17هەسەدە ئەمڕۆ لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاند: هێزەکانمان دوێنێ هێرشێکی چەکدارانی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیان لە گوندی خربە زەماڵا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی منبج بەرپەرچ دایەوە.
-
کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا وەڕێکەوت بەرەو کۆبانی
کانونی دوھەم 05, 2025 19:24روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، 30 بارهەڵگری سەر بە هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە یاوەری زرێپۆشی سەربازی، لە بنکەی قەسرەک لە حەسەکەوە بەرەو شاری کۆبانێ بەڕێکەوتن لەگەڵ فڕینی کۆپتەری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.