کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا وەڕێکەوت بەرەو کۆبانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i434639-کاروانێکی_سەربازیی_ئەمریکا_وەڕێکەوت_بەرەو_کۆبانی
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، 30 بارهەڵگری سەر بە هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە یاوەری زرێپۆشی سەربازی، لە بنکەی قەسرەک لە حەسەکەوە بەرەو شاری کۆبانێ بەڕێکەوتن لەگەڵ فڕینی کۆپتەری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
کانونی دوھەم 05, 2025 15:54 Asia/Tehran
  • کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا وەڕێکەوت بەرەو کۆبانی

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، 30 بارهەڵگری سەر بە هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە یاوەری زرێپۆشی سەربازی، لە بنکەی قەسرەک لە حەسەکەوە بەرەو شاری کۆبانێ بەڕێکەوتن لەگەڵ فڕینی کۆپتەری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامن لە ناردنی هێزی سەربازی بۆ شاری کۆبانی، لە چوارچێوەی پتەوکردنی بنکە نوێیەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، لە ژێر ڕۆشنایی پەرەسەندنی گرژییە ئەمنی و سەربازییەکان لە ناوچەکەدا.

دوێنێ ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ چاودێری هاتنی کاروانێکی سەربازی ئەمریکی کرد کە پێکهاتبوو لە 20 بارهەڵگر کە لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ناو خاکی سوریا لە ڕێگەی دەروازەی وەلیدەوە، بەرەو حەسەکە چوون.