سەرۆکی گشتیی دادپەروەریی پارێزگای ھۆرمۆزگانی ئێران باسی دەست گیران بە سەر کەشتییەکی بیانیی ھەڵگری ٥٥٠ ھەزار لیتر سووتەمەنیی قاچاخی کردووە لە ئاوەکانی کەنداوی فارس دا.
ڕێکخراوەی یونسێف ڕایگەیاندووە : زیاتر لە ٥٠٠ منداڵ لە عێراق دا بەهۆی بۆمب و پاشماوەی شەڕەوە بوونەتە قوربانی.
بەڕێوەیبەری گشتیی فەرمانگەی قەیرانی پارێزگای بوشەھر لە باشووری ئێران باسی ڕزگارکرانی ١٦ سەرنشینی کەشتییەکی ئیماراتیی کردووە لە ئاوەکانی کەنداوی فارس.
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: ڕوانگەی ستراتژیی ئێران و ڕووسیا بەرامبەر بە پەیوەندییە دەرەکییەکان خاڵی ھاوبەشی پەیوەندیی تازەی نێوان دوو وڵاتە.
ھەواڵدەریی ڕیانۆڤیستیی ڕووسیا ھەواڵی بەرپاکرانی مەشقی دەریایی ھاوبەشی نێوان ڕووسیاو ئێران و چینی لە ئاوەکانی کەنداوی فارس ڕاگەیاند.
مەشقی بەکارھێنانی موشەکی باڵستیک دژی ئاوگەڕ، دامەزراوەو بنکەکانی دوژمن لە دووھەمین ڕۆژی مەشقی ھاوبەشی پێغەمبەری ئەعزەمی ١٧ی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بەڕێوەبرا.
سەرکردەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: ھێزی دەریایی سپا گەییشتووەتە سنووری ئامادە بوونی جەنگی لە ڕووی ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنی کاردانەوەی خێرا.
وەزیری دەرەوەی سووریا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ھۆگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دانوستان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی ڕاستبێژانەیە، باسی ئامادە بوونی وڵاتەکەی کرد بۆ پێکھێنانی ئاسانکاری لە ئاراستەی دانوستانی ئێرانی_عەرەبی.