«عهلی حهمهساڵح» ھەڕەشەی کردووە ،دهیان دۆسیهی تایبهت به گهندهڵیی لە لایە کە ھەر کاتێک بە پێویستی بزانێت ئاشکرای دەکات.
ئەنجومەنی باڵای دادی عێراق باسی گیرانی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتەی کرد بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل و گەندەڵیی ئیداری.
سەرۆک کۆماری لوبنان لە کردەوەی سیاسەتڤانانی وڵاتەکەی لە خەباتی دژی گەندەڵی ڕەخنەی گرت.
پەرلەمانتارێکی ھەرێم ڕایگەیاندووە:گەندەڵی لە ھەرێم لە سەداسیی زیاتری داھاتی نەوت ناھێڵێتەوە و ئیدی موچەی خەڵک بە چی بدرێت.
نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیران و «محەمەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبونەتەوە و حەلبوسی پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵەکانی کازمی لەمەڕ روبەڕوبونەوەی گەندەڵی ڕاگەیاندووە.
بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە حەفتاوپێنجەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان دا: ئێستا مرۆڤایەتی لەدووڕییانێکی مێژوویدا وەستاوە؛ لە لایەک دەبێت مهودایهک لهگهڵ یەکتری وهربگرین، لەولاشەوە دەبێت کۆببینەوە.. لە لایەک گاریگەری پەتاکە کەنارگیری کردووین، لەولاشەوە وویستی کارکردن و ژیان وامان لێ دەکات بەردەوام بین.
ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی دژە گەندەڵی لە عێراق ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، 400 کەیسی گەندەڵی یەکلانەکراونەتەوە و فەرمانی دەسگیرکردنی گەندەڵکاران بە نهێنی بەڕێوەدەچێت.
وتەبێژی دەوڵەتی عێراق باسی ڕەوانەکردنی تۆمەتبارانی دۆسیەکانی گەندەڵی بۆ سەرچاوەکانی دادەڤانیی ئەم وڵاتەی کرد.
پاشای عەرەبستانی سەعودی لە فەرمانێکدا کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی وەزارەتی بەرەڤانیی ئەم وڵاتەی لەپۆستەکەیان دوور خستەوەو بڕیاری لێپێچینەوەی بۆ دەرکردن.
ئهمڕۆ چوارشهممه جارێکی دیکه خۆپیشاندان و ناڕهزایهتی شارومەندانی ھەرێمی کوردستان له قهزای رانیه دهستی پێ کردهوه و خۆپیشاندهران داوای چاکسازی و خەرج کرانی ڕێک و پێکی موچەکانیان کرد.