پرۆژەیاسای درێژکردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان بە ئیمزای 85 پەرلەمانتار پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کرا.
پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند خەڵکی هەڵەبجە هەرگیز قوربانیدانی کۆماری ئیسلامی ئێران و گەلی ئێران لەبیر ناکەن و هەمیشە سوپاسگوزاری میللەتی ئێرانین.
له‌سه‌ر دوو سکاڵای فراکسیۆنی نەوەی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق کۆ ببێتەوە و بڕیار بدات.
دواى ئه‌وه‌ى کۆمپانیاى به‌بازاڕکردنى نه‌وتى عێراق- سۆمۆ- ڕایگه‌یاند، ڕێکارى یاسایی له دژى کڕیارو بازرگانانى نه‌وتى هه‌رێم ده‌گرنه‌به‌ر، وه‌زاره‌تى سامانه‌سروشتیه‌کانی ھەرێمی کوردستان وه‌ڵامێکى توندى کۆمپانیاکه‌و ئه‌وبڕیاره‌شی دایەوە که پێشتر دادگاى فیدڕاڵى دژى نه‌وتى هه‌رێم ده‌رى کردبوو.
بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران وتی سبەی شاندێکی وڵاتی ئێران سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات.
کونسوڵی گشتیی ئێران لە سلێمانی، فراوانکردنی ئاڵوگۆڕە سنوورییەکانی نێوان سلێمانی، عێراق و کێلێی سەردەشت- ی راگەیاند.
بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران گوتی، بەھۆی ئەنجامدانی چەند رێکارێکی پێویست ھاتوچۆ لە نێوان ھەرێم و ئێران خێراتر دەکرێت.
دادگاى که‌رخ ئه‌مڕۆ له‌به‌غدا بڕیاریدا به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى گرێبه‌ستى کۆمه‌ڵێک کۆمپانیاى نه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان و دۆسیه‌ى به‌شێک لهکۆمپانیاکانیشى دواخست.
بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بڵاویکردەوە، بڕیارە دوو بنکەی بازرگانیی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان بکرێتەوە کە سەرپەرشتیی کۆمپانیا ئێرانییەکان لە هەرێمی کوردستان دەکەن.
بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئێستا لەڕێگەی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانییەوە، زیاتر لە 1500 حاجیی کوردستان گەیشتوونەتە شاری مەدینە و بڕیاریشە ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان لە شاری مەدینەوە بگاتە شاری مەککە.