ھاتوچۆ لە نێوان ھەرێمی کوردستانی عێراق و ئێران خێراتر دەکرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i409710-ھاتوچۆ_لە_نێوان_ھەرێمی_کوردستانی_عێراق_و_ئێران_خێراتر_دەکرێت
بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران گوتی، بەھۆی ئەنجامدانی چەند رێکارێکی پێویست ھاتوچۆ لە نێوان ھەرێم و ئێران خێراتر دەکرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 18, 2022 02:53 Asia/Tehran
  • ھاتوچۆ لە نێوان ھەرێمی کوردستانی عێراق و ئێران خێراتر دەکرێت

بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران گوتی، بەھۆی ئەنجامدانی چەند رێکارێکی پێویست ھاتوچۆ لە نێوان ھەرێم و ئێران خێراتر دەکرێت.

عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی گوتی: "بەردەوام گۆرانکاری لەنێوان ھەرێم و ئێران ھەیە بۆ ئەوەی خاڵە سنووریەکان بەرەو باشتر ببەین و خاڵەکان زیاتر بکەین و ئامادەکاریی باشتر بکەین و جارێکی دیکە ترانزێت لەنێوان ئێمە و ئەوان دەستپێبکاتەوە، ھاوکات ئامێری پشکنین دابنرێت و بێ ئەوەی بەدەست پشکنینی بۆ بکرێت خۆی پشکنین دەکات بەماوەیەکی کورت و دەڕوات، ئەمەش ھەنگاوێکی گرنگە بۆ خێرا ھاتووچۆکردن بەشێوەی ترانزێت لە نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران.

عەبدوڵڵا ئاکرەیی گوتیشی: "ئەگەر ئەو ھەنگاوە بکەوێتە بواری جێبەجێ کردنەوە زۆر گرنگە، کە رێگری لە قاچاغیش دەکرێت کە ئەمە وەکو سۆنەرە ھەر کەلوپەلێک لەناو ئۆتۆمبێل ھەبێت دیار دەبێت و ناتواندرێت فێل و قاچاغی بکرێت و ھاتووچۆ خێرا دەکات.

لەبارەی ھەڵگرتنی ڤیزە لە نێوان ھەرێم و ئێران، ئاکرەیی ڕوونیشی کردەوە: "بۆ ھەڵگرتنی ڤیزە لە نێوان ھەرێم و ئێران پێویستە ھەردوو وەزارەتی دەرەوەی عێراق و ئێران بگەنە رێککەوتن و ئەو بڕیارە بدەن، بەڵام ئێستا لەماوەی 24 کاتژمێر ڤیزە بە ھاووڵاتیان دەدرێت و ھیچ کێشەیەکیش نییە.