وتەبێژی نووسینگەی سیاسیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق جەختی لە دژایەتیکردنی بزووتنەوەکە بۆ ناردنی نوێنەرێک بۆ ئەنجومەنی ئاسایش بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەغدا و هەولێر کردەوە.
ئەمڕۆ پێش نیوەڕۆ فڕۆکهکانى تورکیا سنوورى ناحیهى ئاغجهلهریان له سنوورى قهزاى چهمچهماڵ بۆردوومان کرد.
سەرۆکی گشتیی یەکیەتی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ساڵانە زیاتر لە شەش ملیار دۆلار کاڵا لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران ئاڵووێر دەکرێت.
بەهۆی ئەو سزایانەی لەسەر کۆمپانیای ڕۆسنەفتی ڕوسی هەیە، سزا خراوەتەسەر نەوتی هەرێمی کوردستان و دەست بەسەر داهاتەکەی دا گیراوە.
رووداوە کۆمەڵایەتیەکی شاری چەمچەماڵ لە یەکەم رۆژی جەژن ، ھەموانی حەپەساند و لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان بووە بە سەردێڕی ھەواڵەکان .
پارێزگاری ھەولێر رایگەیاند ھیچ ئاگر کەوتنەوەیەک لە ھەمارەکانی کۆمپانیای نەوتیی کار لە ناوچەی خەباتی پارێزگەی ھەولێر بە دوای پەلامارە موشەکیەکە رووی نەداوە .
ئەمڕۆ 1ی ئایاری 2022 ساڵوەگەڕی ڕۆژی جیهانی کرێکارانە، لە هەرێمی کوردستان لەم ڕۆژەدا چەندین چالاکی جۆراوجۆر ساز دەکرێن، لە دامودەزگە فەڕمییە حکومەتییەکانیشدا دەکرێتە پشووی فەڕمی، بەڵام کرێکاران خەریکی کاری خۆیانن.
بزوتنەوەی ئیسلامیی کوردستان داوای لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە، لێبوردنێکی گشتیی بۆ زیندانییان دەربکات.
کاریگەریە خراپەکانی کشانەوەی کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل لە ھەرێمی کوردستان
کارناسانی عێراقی هۆشداریی دەدەن کە تورکیا سەرەڕای دژایەتی حکومەتی ناوەندی و لایەنە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە، درێژە دەداتە هێرشەکانی خۆی بۆ سەر هەرێمی کوردستان.