ئێران بە هەناردە کردنی سەدو حەفتا و چوار ملوێن یۆرۆ پستە بۆ ئەورووپا و چین لە ساڵی زایینیی ڕابردوو ، پاش ئەمریکا وەک دووەم بنێری پستە بۆ ئەم دوو ناوچەیە ناسرا.
بەڕێوبەری ڕەوانەکردنی کۆمپانیای نیشتمانیی غازی ئێران ڕایگەیاند، پرۆسەی هەناردەکردنی غازی ئێران بۆ عێراق دەستی پێ کردووەتەوە.
لە ماوەی ١٠ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠٣ ملیۆن تۆن و بە بەهای ٤٥ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار کەل و پەلی نانەوتی لە ئێرانەوە هەناردە کراوە کە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی سەدی دوو پۆیینت ٩٣ زیادی کردووە.
وتەبێژی یەکێتی هەناردەکارانی نەوت، گاز و بەرهەمە پترۆکیمیاییەکان بەرز بوونەوەی ئاستی هەناردەی نەوتی ئێرانی ڕاگەیاند.
سەرۆکی سەندیکای بەرهەمهێنەرانی مەکینەی کشتوکاڵی ئێران، هەناردەکردنی مەکینەی کشتوکاڵی بەرهەم هێنراوی ئێران بۆ وڵاتانی ناوچەکەی ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەری گومڕکی خوسرەوی وتی: لەسەرەتای ساڵی "١٤٠١ی هەتاوی" هەتا بەئێستاکە هەناردەکرانی کاڵا لەم تێپەڕگە ڕەسمیە بۆعێراق لەچاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو سەتی ٢٨ گەشەی بووە.
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پارێزگای ئیلام لە ڕۆژئاوای ئێران هەناردەکردنی دوو ملیۆن و ٦٧٠ هەزار تۆن کەلوپەلی لە سنووری نێودەوڵەتیی میهران ڕاگەیاند.
بەرپرسی فەرمانگەی میوەو وشکەمەنیی وەزارەتی جیھادی کشتوکاڵی ئێران وتی: ئێران خاوەنی 534 هەزار دۆنم باخی فستق و بەرهەمی ساڵانەی پتر لە 300 هەزار تۆن فستق، لە ڕووی ئاستەوە لە پلەی یەکەمی جیهان و لە ڕووی بەرھەمھێنانەوە لە پلەی دووەم دایە.
چاودێری گومرگی پارێزگای خوزستان لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران ڕایگەیاند: لە حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا (1401 ھەتاوی) 318 هەزار و 102 تۆن کەلوپەل بە بەهای 81 ملیۆن و 177 هەزار دۆلار هەناردەی عێراق کراوە.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: هەناردەکردنی کاڵای نەوتی و نانەوتیی ئێران سەرەڕای بایکۆتەکانی دوژمن قەت پەکی نەکەوتووە.