سەرۆکی ژووری هاوبەشی ئێران و تورکیا باسی بارستایی ١٥ ملیار دۆلاریی هەناردەی ئێران بۆ تورکیای کرد.
ئەمینداری گشتیی ژووری هاوبەشی ئێران و عێراق ڕایگەیاند: پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ هەناردەی ئێران بۆ عێراق بگاتە ١٠ ملیار دۆلار.
وتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی، کانگا و بازرگانیی ئێران باسی ھەڵکشانی لە ٢٥%ی ڕێژەی هەناردە نانەوتییەکانی وڵاتەکەی کردووە لە مانگی ڕابردوودا.
قایمقامی گێڵانی ڕۆژئاوا لە پارێزگای کرماشانی رۆژئاوای ئێران رایگەیاند: لە 6 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بە بەهای 268 ملیۆن دۆلار کەلوپەل لە سنووری سۆمارەوە هەناردەی عێراق کراوە کە بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی پاردا 30% زیادی کردووە.
بەرپرسی گومرگی شاری مەهاباد لە باکووری رۆژئاوای ئێران، وتی: لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا بڕی چوار ملوێن دۆلار کەلوپەل لە گومرگی ئەم شارەوە هەناردە کراوە، کە بەراورد بە هەناردەکردنی ساڵی ڕابردوو سێ هێندە زیادی کردووە.
جێگری گەشەپێدان و کاروباری بازرگانیی فەرمانگەی گشتیی پیشەسازی، کانگا و بازرگانیی پارێزگای کوردستان لە ڕۆژئاوای ئێران وتی: بازرگانیی دەرەکی کە لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا لە ڕێگەی سنوورەکانی ئەم پارێزگایەوە ئەنجامدراوە گەیشتووەتە دوو ملیار و ٣٩٦ ملوێن دۆلار.
هاوردەکردنی تورکیا لە ئێرانەوە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو 61% زیادی کردووە.
وەزیری نەوتی ئێران ڕایگەیاند: عێراق ملیاردێک و شەشسەد ملوێن دۆلار قەرزی گازی دایەوە بە ئێران.
یاریدەری ھاواھەنگیی کاروباری ئابووریی پارێزگاریی کرماشان لە ڕۆژئاوای ئێران باسی پەرەسەندنی ناردەمەنیی ئەم پارێزگایە بۆ عێراقی کرد.
بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخستنی کاروباری ئابووریی پارێزگاریی ئیلام لە ڕۆژئاوای ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە کرانەوەی سنووری «ھەڵاڵەی باکووری» وتی: یەکەم بار لەم سنوورەوە بەرەو وڵاتی عێراق و پارێزگای دیالە ڕەوانە کرا.