ھەناردەی ئێران بۆ عێراق لە کۆتایی ساڵی 1400ی ھەتاوی بە بەراورد لە گەڵ ساڵی 1399 ی ھەتاوی ، بە گەشەی سەتی بیست ، گەیشتە نزیک 9 ملیار دۆڵار .
قایم قامی «دەشتی ئازادەکان»ی پارێزگای خوزستان لە باشووری ئێران باسی ھەڵکشانی لەسەدا ١٢٠ی ناردەی کەل و پەلی ئێران بۆ عێراقی کردووە لە سنووری چەززابەوە.
کونسولی ئێران لە سلێمانی رایگەیاند ، لەسەر بنەمای مۆڵەتی دەرچوو لە لایەن رێکخراوی گەشەی تیجارەتی ئێران ، یەکەم ناەندی پسپۆڕیی گەشەی هەناردەی کەرەسە و کەلوپەلی بیناسازیی ئێران لە شاری کەلار دەکرێتەوە .
وەزیری کاروباری ئابووری و دارایی ئێران وتی: سەرباری بەردەوامیی بایکۆتەکانی ئەمریکا، ناردەی نەوتی ئێران لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوو نزیکەی لەسەدا ٤٠ پەرەی سەندووە.
بەڕێوەبەری گشتیی گومرکی دەزوازەی فەرمیی پەروێز خانی پارێزگەی کرماشان گوتی : لە دە مانگی رابردوودا نزیکەی 2 میلیۆن تەن کاڵا لەم دەروازە فەرمیەوە بۆ عێراق نێردراوە .
بازرگانیی دەرەوەیی ئێران لە دە مانگی ڕابردوو گەییشتە ١٣٣ ملوێن تۆن و بە بایی ٨٠ ملیاردو ٢٣٦ ملوێن دۆلار.
بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای ئیلام لە ڕۆژئاوای ئێران باسی ھەڵکشانی لە سەدا ١١٢ی کەل و پەلی ناردەی ئێرانی کردووە لە سنووری نێونەتەوەیی میھرانەوە بۆ عێراق لە ماوەی دە مانگی ڕابردوو.
سەرۆکی ژووری بازرگانیی ھاوبەشی ئێران و سووریا ھەواڵی بەرز بوونەوەی لەسەدا ٩٠ ی ناردەی ئەم وڵاتە لە ماوەی ٩ مانگی ڕابردووی ڕاگەیاند.
ھیچ بەرتەسکییەک بۆ ھێنانی دراڤی دەرەکی لە لایەن بازرگانانی عێراقییەوە بۆ کڕینی کاڵاو کەل و پەلی ئێرانی لە سنووری شەلەمچەی پارێزگای خوزستانی باشووری ئێران لە ئارادا نییە.
وەزیری پیشەسازی و کانزاو بازرگانیی ئێران وتی: لە ساڵی ڕابردوودا ١٤٦ ملوێن تەن کەل و پەل ھاوردەی وڵات و یان ڕەوانەی دەرەوە کراوەو ئەمەش بایی ٧٣ ملیارد دۆلار بووە لە ساڵێکدا.