-
ئەنجامی نافەرمیی ھەڵبژاردنەکان لە ڕوانگەی میدیاکانی ھەرێمی کوردستانەوە
تشرینی یهکهم 10, 2021 19:17میدیاکانی ھەرێمی کوردستان دەرەنجامی نافەرمیی کاژێرێک بەرلە کۆتایی ھاتنی پرۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقیان بڵاو کردەوە.
-
پەیامی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە بۆنەی کۆتایی ھاتنی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق
تشرینی یهکهم 10, 2021 19:04«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا رایگەیاند: لە ئێستادا ئەرک و بەڵێنی خۆمانمان بردووەتە سەرو سوپاسی تەواوی ئەوانەش دەکەین کە لەم پرۆسە گرینگەدا ھاوکارمان بوون.
-
ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق: بشێوی و ناھێمنی لەپاش ڕاگەیەندرانی دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکان لە ئارادا نابێت
تشرینی یهکهم 10, 2021 18:56ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق جەماوەری ئەم وڵاتەی لە بارەی ڕوو نەدانی بشێوی و ناھێمنی لەپاش ڕاگەیەندرانی دەرەنجامی ژماردنەی دەنگەکان دڵنیا کردەوە.
-
ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان: دوای هەڵبژاردن نوێنەرانی کورد لە بەغدا دەبێ لەوە تێ بکەن کە ئەرکێکی گەورەیان لەسەر شانە
تشرینی یهکهم 10, 2021 14:53سەڵاحەدین موحەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە دوای دەنگدانی جەختی لەوە کردەوە کە، دوای هەڵبژاردن نوێنەرانی کورد لە بەغدا دەبێ پێکەوە کاربکەن، تەحەمولی یەکتریان ھەبێت و لەوە تێبگەن کە ئەرکێکی گەورەی نەتەوەیییان لەسەر شانە.
-
عەلی باپیر: هیوادارم خولی داهاتووی پەرلەمان لە خولەکانی ڕابردوو کاراتر بێت
تشرینی یهکهم 10, 2021 14:35مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان دوای بەشداری کردنی لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق و دەنگدان لە وتەیەکدا ڕایگەیاند: هیوادارم خولی داهاتووی پەرلەمان لە خولەکانی ڕابردوو کاراتر بێت.
-
بانگێشتنی مزگەوتەکانی سوننەی عێراق بۆ بەشداری کردنی خەڵک لە ھەڵبژاردن
تشرینی یهکهم 10, 2021 14:22لە ھەنگاوێکی دەگمەن دا لە زۆرێک لە شارە سوننەنشینەکانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕێگای بڵیندگۆی مزگەوتەکانەوە، خەڵک بۆ بەشداری لە ھەڵبژاردن بانگێشتن دەکرێن.
-
قوباد تاڵەبانی: ئەمڕۆ رۆژێکی پیرۆزە ، هیوادارم هەموو کەسێک دەنگ بدات
تشرینی یهکهم 10, 2021 11:52«قوباد تاڵەبانی» جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ رۆژێکی پیرۆزە ، هیوادارم هەموو کەسێک دەنگ بدات.
-
«بەرهەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق : ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگ و رۆژێکی مێژوییە
تشرینی یهکهم 10, 2021 10:35«بەرهەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق و خاتوو «سەرباخ»ی ھاوسەری بەیانی ئەمڕۆ لە ھۆتێل «رەشید» لە بەغدا بەشداری پڕۆسەی دەنگدانی کرد و رایگەیاند: ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگ و رۆژێکی مێژوییە.
-
سەرۆک وەزیرانی عێراق: بەڵێنەکەمان بردەسەر و سبەی چاوەڕوانی دەستکەوتێکی ئاسایشتیی گەورە بن
تشرینی یهکهم 10, 2021 08:56«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ دوای دەنگدان ڕوو لە گەلی عێراق ڕایگەیاند: بەڵێنەکەمان بردەسەر و سبەی چاوەڕوانی دەستکەوتێکی ئەمنیی گەورە بن.
-
دەست پێ بوونی ھەڵبژاردن لە عێراق و ھەرێمی کوردستان
تشرینی یهکهم 10, 2021 08:43ئەمڕۆ یەکشەممە دەیەمی ئۆکتۆبەر ھەڵبژاردنی پێشئەختەی پەرلەمان لە عێراق و ھەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە دەستی پێ کرا.