پێشانگای پیشە دەستییەکانی پارێزگای کوردستان لە هەڵەبجە دەکرێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i407577-پێشانگای_پیشە_دەستییەکانی_پارێزگای_کوردستان_لە_هەڵەبجە_دەکرێتەوە
پێشانگای پیشە دەستییەکانی پارێزگای کوردستان لە هەڵەبجە دەکرێتەوە
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 01, 2022 16:53 Asia/Tehran
  • پێشانگای پیشە دەستییەکانی پارێزگای کوردستان لە هەڵەبجە دەکرێتەوە

پێشانگای پیشە دەستییەکانی پارێزگای کوردستان لە هەڵەبجە دەکرێتەوە

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرهاد حامدی ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند: بۆ یەکەم جار و بە ئامادەبوونی پیشەگەرانی کوردستانی، پێشانگای پیشەی دەستیمان لە شاری هەڵەبجە دەبێت.

ناوبراو گوتیشی : هونەرمەندان و چالاکانی بواری پیشەی دەستی پارێزگای کوردستان لە 20 ژووردا بەرهەمەکانی خۆیان دەخەنە بەرچاوی هۆگرانەوە.

حامدی وتیشی: ئەو پێشانگایە لە 15 ی گوڵانەوە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە شاری هەڵەبجە دەکرێتەوە.

حامدی ڕاشیگەیاند: بە پێی هەماهەنگییەکان لەگەل کونسوڵخانەی ئێران لە هەرێمی کوردستان، هونەرمەندانی کوردستانی ڕۆژی چاردەھەمی  گوڵان بەرەو هەڵەبجە وەڕێ دەکەون.