ئەندامێکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن پێی داگرت: ئەو بزووتنەوە، درێژەدەدا بە کردنەئامانجی کەشتییەکانی هاوپێوەند بە رژیمی زایۆنیستی و هەروەها کەشتییە ئەمریکیی و ئینگلیزییەکان.
مەهدی ئەلمەشات سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن شەوی ڕابردوو لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ سەید ئیبراهیم ڕەیسی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنی بیرازکەری "وەعدەی سادق"ی لەو پیرۆزبایی کرد.
ئەرتەشی یەمەن کەشتیەکی ئینگلیزیی و دوو کەشتی ڕژیمی زایۆنیستی و چەندین ناوشکێنی ئەمریکاییان بە مووشەک و خۆفڕ کردە ئامانج.
ڕاوێژکاری لیژنەی باڵای سیاسی یەمەن ڕایگەیاند کە ڕۆژی جیهانی قودس لەئاستی جیهانی دا ڕوداوێکی زۆر گرینگە لەپێناو بەرگری لە فەلەستین.
تاقمێک لە گەنجانی یەمەنی لە کەنارئاوی شاری "حودەیدە" لە رۆژاوای یەمەن، وێڕای بەڕێوەبردنی نەریتی بەربانگ کردنەوە، لەگەڵ خەڵکی ستەملێکراوی غەززەو خۆڕاگرییەکەی، هاودەنگیان دەربڕی.
فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکاو ئینگلیز، ناوچەیەکیان لە باکوری رۆژاوای یەمەن، بوردومان کرد.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی: لە ئاراستەی پاڵپشتی کردنی خەڵکی مەزڵومی فەلەستین و لە وەڵامدانەوەی پەلامارەکانی هێزی ئەمریکایی و ئینگلیزی بۆ سەر سەنعا، گەمیی ئەمریکایی "مادۆ"ـمان لە دەریای سوور مووشەکباران کردووە.
محمد علی الحوثی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن شەوی رابردوو لە کاردانەوە بە بەردەوامبوونی دەسدرێژکاریی سەربازیی ئەمریکا وشداری دا بەم وڵاتە کە دواهاتی نالەبار بەرۆکی دەگرێ.
ئەنساروڵڵای یەمەن لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی لەگەڵ گروپگەلی خۆڕاگری فەلەستینی، پێداگری کرد لەسەر بەردەوامی هەڵمەتەکانی لەنێو دەریای سوورو بەئامانجی پاڵپشتی لە گەلی فەلەستین و غەزە.
کۆمپانیای ئاسایشتی دەریایی بەریتانیا " ئامبری" و"کۆمپانیای " ئۆپراسیۆنی تیجارەتی دەریایی بەریتانیا " شەوی هەیەنی لەڕوودانی کارەساتێکی ئاسایشتی لەنزیک بەندەری حۆدیدەری یەمەن هەواڵی دا