دووبارە کردنەوەی دڕندەیی ئەمریکالە بۆمباران کردنی ناوچە ئاوەدانەکان لە یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i438107-دووبارە_کردنەوەی_دڕندەیی_ئەمریکالە_بۆمباران_کردنی_ناوچە_ئاوەدانەکان_لە_یەمەن
ژێدەرە هەواڵیەکان لە بەرزبوونەوەی ژماری شەهیدان وبریندارانی پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرە ئەمریکیەکان بۆ سەر ناوچە ئاوەدان وتیجاریەکان لە سەنعای پێتەختی یەمەن هەواڵیان دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 21, 2025 03:50 Asia/Tehran
  • دووبارە کردنەوەی دڕندەیی ئەمریکالە بۆمباران کردنی ناوچە ئاوەدانەکان لە یەمەن

ژێدەرە هەواڵیەکان لە بەرزبوونەوەی ژماری شەهیدان وبریندارانی پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرە ئەمریکیەکان بۆ سەر ناوچە ئاوەدان وتیجاریەکان لە سەنعای پێتەختی یەمەن هەواڵیان دا.

ئەمریکا لە شەوی ڕابردوو وبەیانی ئەمڕۆ چەندین جارناوچە ئاوەدانە جۆربەجۆرەکانی یەمەنی داوەتە بەر پەلامارودەستدرێژکاری دڕندانەی خۆی کە لەو جەنایەتانەی ، بۆمبەباران کردنی بازاڕێک لە شاری سەنعابوو کە دەیان کەس لە شارومەندانی بێ تاوانی لە ناو خاک وخوێندا گەوزاند.

وەزاڕەتی تەندروستی یەمەن ڕایگەیاند کە ئامار وڕیژەی قوربانیانی دەستدرێژکاری سەربە ئیوارەی ئەمریکا بۆ سەر بازاڕێک لە سەنعا دوازدە شەهید و٣٠ برینداری لێکەوتووەتەوە . دەستدرێژکاریەکانی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن هەروا بەردەوامە ، فڕۆکە شەڕکەرە دەستدرێژکارە ئەمریکیەکان ، بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە بەشی سەحارلە پارێزگەی سەعدەیان بۆمبەباران کرد. ئەمریکا لە تازەترین دەستدرێژکاری خۆی بۆ سەر خاکی یەمەن ، سێ جار بەشی" حەرف سەفیان" لە پارێزگەی عومرانی بۆمبەباران کرد.