-
ڕۆیشتنی لیژنەیەکی تایبەت لە لایەن ڕیبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی بۆ ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی کرماشان
تشرینی دووهم 14, 2017 11:29" حۆجەتولئیسلام وەلمۆسلمین عەبدولحسەین مۆعیزی" لە سەرووی لیژنەیەک لەلایەن نووسینگەی مەقامی مەزنی ڕێبەری ئەمڕۆ (سێی شەممە) بەمەبەستی سەردانی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان و لێکدانەوەی پرۆسەی ڕاژەکاری گەیاندن بە بوومەلەرزە لێدراوان گەییشتوونەتە کرماشان(ڕۆژئاوای ئێران).
-
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران گەییشتە کرماشان
تشرینی دووهم 14, 2017 11:26سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بەیانی ئەمڕۆ (سێێ شەممە) بۆ سەردانی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانیی پارێزگا ڕۆژئاواییەکانی وڵات، گەییشتە پارێزگای کرماشان.
-
وتووێژ لەگەڵ دوکتور فەرهاد تەجەری نوێنەری سەرپێڵ زەهاو و قەسری شیرین
تشرینی دووهم 14, 2017 11:13وتووێژ لەگەڵ دوکتور فەرهاد تەجەری نوێنەری شارەکانی سەرپێڵ زەهاو و قەسری شیرین سەبارەت بە یارمەتی دانیی بوومەلەرزە لێدراوانی ڕۆژئاوای ئێران
-
پەیامی سەرەخۆشی هەنیە بۆ سەرۆک کۆمارانی ئێران و عێراق بە هۆی بوومەلەرزەی ئەمدواییە
تشرینی دووهم 14, 2017 10:01سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین(حەماس) بە بۆنەی تیا چوونی ژمارێک لە شارومەندانی ئێرانی و عێراقی و برینداربوونی سەدان کەسی تر بە هۆی بوومەلەرزەی سامناکی ئەمدواییە لە ناوچە سنوورییەکانی دوو وڵاتی سەرەخۆشی کرد .
-
ڕاگەیندرانی پرسەو تازیەداری گشتی لە ئێران دوا بە دوای قەومانی بوومەلەرزە
تشرینی دووهم 14, 2017 08:31دوا بە دوای ڕوودانی بوومەلەرزە لە ڕۆژئاوای ئێران و تیا چوونیی سەدان ئێرانی ، لیژنەی دەوڵەتی ئێران شەوی سێی شەممە بە دەرکردنی ڕاگەیاندراوەیەک ، ئەمڕۆ سێی شەممەی بە تازیە داری گشتی ڕاگەیاندووە .
-
ڕێزگرتنی ئێران لە کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی /زەریف: توانایی بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی بوومەلەرزەمان هەیە
تشرینی دووهم 14, 2017 07:52" محەممەد جەوادزەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران بەیانی سێی شەممە لە توئیتێر وێڕای ڕێزگرتن لە دەربرینی هاوخەمی و پێشنیاری وڵاتە جۆر بەجۆرەکان لەمەڕ یارمەتی دانیی بوومەلەرزە لێدراوانی ڕۆژئاوای ئێران ڕایگەیاند هەر ئێستا ئێران توانایی بەڕێوە بەرایەتی قەیرانی ئەو بوومەلەرزەیەی بە سەرچاوەکانی نێو خۆیی هەیە .
-
هاوخەمی دەربڕینی هۆڵندا لەگەڵ لێ قەوماوانی بوومەلەرزە ئێرانی و ئێراقی
تشرینی دووهم 14, 2017 07:50وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەند شەوی دووشەممە لە پەیامێکی تویتەری دا ، هاوخەمی دەربڕی لەگەڵ لێ قەوماوانی بوومەلەرزەی ئێرانی و ئێراقی .
-
دوایین ئاماری کوژراوان و بریندارانی بوومەلەرزەی ڕۆژاوای ئێران
تشرینی دووهم 14, 2017 07:48پێوەندی گشتیی پزیشکی یاسایی پارێزگەی کرماشان شەوی سێ شەممە ڕایگەیاند تائێستا لەبەر بوومەلەرزەکەی ڕۆژاوای ئێران ، 432کەس گیانیان لە دەست داوە .
-
ڕاپۆرتی هەواڵنێری سەحەری کوردی لە بوومەلەرزەکەی کرماشان
تشرینی دووهم 13, 2017 19:24بە گوێرەی دوایین ئامار ژماری قوربانیانی ئەم بوومەلەرزەیە لە پارێزگەی کرماشان گەیشتووەتە ٣٢٨ کەس . بە وتەی بەرپرسان بە هۆی گەورەبوونی بوومەلەرزەکە و بەرفراوانیی جوگرافیایی ، پێدەچێ ئاماری قوربانیان لەوە زیاتر بێ . لابردنی داروپەردوو لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی پارێزگەی کرماشان بۆ دۆزینەوەی گیان لەدەست داوان و بریندارانی ئەگەری دەست پێکراوە.
-
هاوخەمیی دەربڕینی وڵاتانی ئۆزبەکستان، ئیتالیاو ئینگلیز و تورکیا لەگەڵ حکومەت وگەلی ئێران
تشرینی دووهم 13, 2017 18:47دوابەدوای ڕوودانی بوومەلەرزەی ٧.٣ ریشتەریی لە ڕۆژاوای ئێران، سەرۆک کۆمارانی ئۆزبەکستان، ئیتالیاو بەریتانیاو هەروەها وەزیری دەرەوەی تورکیا هەرکامەیان لە پەیامی جیاجیادا هاوخەمییان دەربڕی لەگەڵ حکومەت و گەلی ئێران.