سازکرانی گەورەترین بەندەری تیجاریی ئێران لە دەریای عوممان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i393757-سازکرانی_گەورەترین_بەندەری_تیجاریی_ئێران_لە_دەریای_عوممان
بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی بەندەرکان و دەریاوانیی ئێران باسی سازکرانی گەورەترین بەندەری تیجاریی ئێران لە دەریای عوممان دەکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 07, 2021 07:06 Asia/Tehran
  • سازکرانی گەورەترین بەندەری تیجاریی ئێران لە دەریای عوممان

بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی بەندەرکان و دەریاوانیی ئێران باسی سازکرانی گەورەترین بەندەری تیجاریی ئێران لە دەریای عوممان دەکات .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، محەمەد راستاد ، بە ئاماژە بەوەی کە بەندەرێکی نوێی گەورەی تیجاریی بە توانایی لەنگەرگرتنی گەمی ئۆقیانوس گەڕ رۆدەنرێ ، گوتی : سازکرانی ئەم بەندەرە لە سێ قۆناغ دا پلانی بۆکراوە و پتانسێلی پێشبینی کراو ، لە نێوان 100 تا 200 میلیۆن تەنە . 

نابراو گوتیشی : بە سازکرانی ئەم بەندەرە ، ئێران لە دەرەوەی گەرووی ھۆرمزەوە لە ئاراستەی تیجارەتی جیھانیی رۆژھەڵات بۆ رۆژاوا نزیکتر دەبێتەوە .