کۆشکی سپی: سوید بە شێوەی فەرمی دەبێتە ئەندامی ناتۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i425683-کۆشکی_سپی_سوید_بە_شێوەی_فەرمی_دەبێتە_ئەندامی_ناتۆ
کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە وڵاتی سوید بە شێوەی فەرمی دەبێتە سی و دووەمین ئەندامی ناتۆ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 09, 2024 03:30 Asia/Tehran

کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە وڵاتی سوید بە شێوەی فەرمی دەبێتە سی و دووەمین ئەندامی ناتۆ.

لەم بەیاننامەیەا هاتووە: ئەم وڵاتە دەوڵەتێکی دیموکراتیکی بەهێزە بە سوپاییەکی بەتواناوە. کۆشکی سپی بانگەشەی کرد کە  ئەندامەتیی سوید لە ناتۆ دەبێتە هۆی ئەمنتر بوونی ئەم پەیمانە نێودەوڵەتییە.

پێشتر حکومەتی سوید ڕایگەیاندبوو کە سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە سەردانی ئەمریکا دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیا سویدییەکان ئەم سەفەرەی کاربەدەستانی ئەم وڵاتە لە ئاراستەی ئەندامەتی سوید لە ناتۆیە.

شایانی باسە کە هێلسینکی و ستۆکهۆڵم لە کاردانەوە بە پەلاماری ڕووسیا بۆسەر ئوکرایین هاوکات هۆگریی خۆیان بۆ ئەندامەتی لە ناتۆ ڕاگەیاند.