میری کوێت ڕۆژی دووشەممە پەرلەمانی ئەم وڵاتەی بە فەرمانێک هەڵوەشاندەوە.
سەرچاوەکانی هەواڵ شەوی دووشەممە لەسەر سێ شەممە وایان بڵاو کردەوە کە پاشمیری کوێت لە میانەی وتاردانێکدا پەرلەمانی ئەم وڵاتەی هەڵوەشاندووەتەوە.
حکومەتی کوێت ڕۆژی دووشەممە بە فەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە شێخ «نەواف ئەحمەد جابر سەباح» میری کوێت کرد.
سەرچاوەیەکی میدیایی باسی ڕەزامەند بوونی میری کوێتی کردووە بە کشانەوەی سەرۆک وەزیران و ئەندامانی کابینەی ئەم وڵاتە.
سەرۆک وەزیران و ئەندامانی دەوڵەتی کوێت ڕۆژی سێ شەممە لە دەستپێکی کۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمانی ئەم وڵاتە، بە پێی ماددەی ٩١ی یاسای بنەڕەتی، سوێندخواردنی یاسای بنەڕەتییان بەجێ ھێنا.
میری کوێت لە بڕیارێکدا «شێخ سەباح خالید»ی لۆ پێکھێنانی کابینەی تازەی ئەم وڵاتە ڕاسپارد.
میدیاکانی کوێت باسی کشانەوەی دەوڵەتی کوێتیان کردووە.
میدیاکان باسیپێکەوە ھەڵشاخانی کۆمەڵێک لە نوێنەرانی کوێت پەک کەوتنی کاتیی و پەرلەمانی ئەم وڵاتەیان کردووە.
٣١ نوێنەری ئەنجومەنی کوێت گەڵاڵە پرساندنی «شێخ خالید سەباح» سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتەیان واژۆ کرد.
میری تازەی کوێت، «مەشعەل ئەحمەد»ی وەک پاشمیری تازەی ئەم وڵاتە دیاری کرد.