دەوڵەتی کوێت کشایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i402362-دەوڵەتی_کوێت_کشایەوە
میدیاکانی کوێت باسی کشانەوەی دەوڵەتی کوێتیان کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 09, 2021 04:52 Asia/Tehran
  • دەوڵەتی کوێت کشایەوە

میدیاکانی کوێت باسی کشانەوەی دەوڵەتی کوێتیان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕۆژنامەی «لەلقوبوس» لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: دەوڵەتی کوێت ڕۆژی دووشەممە نامەی کشانەوەی خۆی ڕادەستی «شێخ نەواف ئەحمەد جابر سەباح» میری ئەم وڵاتە کرد.

سەرچاوەیەکی دەوڵەتیی کوێتیش لەم بارەیەوە وتوویەتی: کۆبوونەوەی  کۆڕی دەوڵەتی کوێت بەرلە نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە کۆتایی ھات و دوای ئەوە وەزیرانی کابینەکە نامەی کشانەوەی خۆیانیان ڕعدەستی میڕی ئەم وڵاتە کرد.

ھەتا ئێستا وردیاتێکی زیاتر لە بارەی ھۆکارەکانی کشانەوەی لە ناکاوی دەوڵەتی کوێت بڵاو نەبووەتەوە.