مەزڵووم عەبدی: هێزکانمان لە حەڵەبەوە دەگوازرێنەوە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i443898-مەزڵووم_عەبدی_هێزکانمان_لە_حەڵەبەوە_دەگوازرێنەوە_باکوور_و_رۆژهەڵاتی_سوریا
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت، دوای نێوەندگیریی لایەنە نێودەوڵەتییەکان، لەگەڵ دیمەشق گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێک بۆ راگرتنی تەقە و گواستنەوەی هێزکان و برینداران لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە بەرەو باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 11, 2026 14:12 Asia/Tehran
  • مەزڵووم عەبدی: هێزکانمان لە حەڵەبەوە دەگوازرێنەوە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت، دوای نێوەندگیریی لایەنە نێودەوڵەتییەکان، لەگەڵ دیمەشق گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێک بۆ راگرتنی تەقە و گواستنەوەی هێزکان و برینداران لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە بەرەو باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا.

مەزڵووم عەبدی ئاماژەی بەوە کرد، لێکتێگەیشتنەکە گەرەنتیی چوونەدەرەوەی تەرمی کوژراوان و برینداران، مەدەنییە گەمارۆدراوەکان و چەکداران  دەکات لە هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی شاری حەلەب بەرەو باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا.

سێشەممەی رابردوو، سوپای جولانی هێرشی کردە سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی شاری حەلەب. هێزەکانی ئاسایشی نێوخۆی ئەو گەڕەکانەش کە سەر بە هەسەدەن رووبەڕوویان بوونەوە.

بەگوێرەی ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەسەڵاتدارانی خۆجێی و روانگەی سوریا بۆ مافی مرۆڤ، نزیکەی ١٤٠ بۆ ١٨٠ هەزار کەس لەم دوو گەڕەکە ئاوارە بوونە و نزیکەی ٣٠ کەسیش کوژراوان کە خەڵکی سیڤیلیشیان تێدا بووە.