ژەنەڕاڵێکی ڕژێمی زایۆنی دانی بەوەدانا کە سیستەمی بەرگریی ناسراو بە «گومەزی ئاسنین»" ناتوانێت بەرنگاری موشەکەکانی تەوەرەی خۆڕاگری بێتەوە کە مووشەکی خاڵپێک و بالستیک دەگرێتەوە.
سەرچاوە زایونییەکان دانیان نا بە لێ نەھاتوویی گومەزی ئاسنین لە ڕووی پێ و شوێن گرتنی ئەو موشەکانەی لە لایەن خۆڕاگریی فەلەستینەوە دەھاوێژرێن.
سەرکردەی بەرگریی ئاسمانیی سوپای ڕژێمی زایونی دانی نا بە لاواز بوونی قەڵغانی موشەکیی ئەم ڕژێمە لە بەرامبەر ھێرشی موشەکیانەی خۆڕاگریی فەلەستین.
ڕۆژنامەیەکی عیبری زمان وای بڵاو کردووەتەوە کە، ئەو لەشکریانەی ڕژێمی زایونی کە لە یەکەی گومەزی ئاسنین خزمەت دەکەن لە بەر ئەو تیشکانەی ڕاداری سیستێمەکە دەیھاوێت توشی شێرپەنجە دەبن.