دان نانی زایونییەکان بە لێ نەھاتوویی گومەزی ئاسنین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i407638-دان_نانی_زایونییەکان_بە_لێ_نەھاتوویی_گومەزی_ئاسنین
سەرچاوە زایونییەکان دانیان نا بە لێ نەھاتوویی گومەزی ئاسنین لە ڕووی پێ و شوێن گرتنی ئەو موشەکانەی لە لایەن خۆڕاگریی فەلەستینەوە دەھاوێژرێن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 04, 2022 04:19 Asia/Tehran
  • دان نانی زایونییەکان بە لێ نەھاتوویی گومەزی ئاسنین

سەرچاوە زایونییەکان دانیان نا بە لێ نەھاتوویی گومەزی ئاسنین لە ڕووی پێ و شوێن گرتنی ئەو موشەکانەی لە لایەن خۆڕاگریی فەلەستینەوە دەھاوێژرێن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی فەلەستین ئەلیەوم،ھێزی ئاسمانیی ڕژێمی زایونی دانی ناوە بە شکست ھێنانی سیستێمی گومەزی ئاسنینی ئەم ڕژێمە  لە ڕووی پێ و شوێن گرتنی ئەو موشەکانەی وا لە کەرتی غەززەو لوبنانەوە دەھاوێژرێن.

ڕادیۆ ڕژێمی زایونی ئاماژەی کردووەتە ئەو لێکۆڵینەوەیەی کە لە بارەی شکست ھێنانی گومەزی ئاسنین لە بەرامبەر ئەو گولە 14.5 میلی مەترییانەی کە لە کەرتی غەززەوە دەھاوێژرێن و جەختی کرد لانیکەم بیست موشەک بۆ پێ و شوێن گرتنی ئەو گولەگەلە لە لایەن گومەزی ئاسنینەوە ھاوێژراوە..

پێکدادانی نێوان موسڵمانان و لەشکریانی زایونی لە قودسی داگیرکراوو لە تەنیشتی مزگەوتی ئەقسا کە لە سەرەتای مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە دەستی پێ کراوە، ھەروا بەردەوامە.