گیرانی دوو فەرماندەری ئاسایشتیی عێراقی لە پەیوەندی لەگەڵ ھێرشەکەی سەر ماڵی کازمی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i402864-گیرانی_دوو_فەرماندەری_ئاسایشتیی_عێراقی_لە_پەیوەندی_لەگەڵ_ھێرشەکەی_سەر_ماڵی_کازمی
کاربەدەستێکی سەربازیی عێراق ڕایگەیاند: دوو فەرماندەری ئاسایشتی لە پەیوەندی لەگەڵ ھەوڵدان بۆ تیرۆری «مستەفا کازمی» دەستبەسەر کران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 25, 2021 09:02 Asia/Tehran
  • گیرانی دوو فەرماندەری ئاسایشتیی عێراقی لە پەیوەندی لەگەڵ ھێرشەکەی سەر ماڵی کازمی

کاربەدەستێکی سەربازیی عێراق ڕایگەیاند: دوو فەرماندەری ئاسایشتی لە پەیوەندی لەگەڵ ھەوڵدان بۆ تیرۆری «مستەفا کازمی» دەستبەسەر کران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، سەرچاوەیەکی سەربازیی عێراق ڕۆژی چوارشەممە وتی: «سەباح شبلی» بەڕێوەبەری گشتیی خەباتی دژی تەقەمەنی لە وەزارەتی نێوخۆو ئەفسەرێکی دیکەش لە لایەن لێژنەی تایبەتیی توێژینەوە لە پەیوەندی لەگەڵ تیرۆری «مستەفا کازمی» سەرۆک وعزیرانی عێراق گیراون.

ئەم کاربەدەستە ئاسایشتییە وتووشیەتی: ھۆی گیرانی ئەوانە لەنێو بردنی بەڵگەکان بەرلە وەرگرتنی پەنجەمۆرو لێکۆڵینەوە لە شوێنی ھێرشەکەی سەر کازمی بووە.

پێشتر سەرچاوەیەکی ئاسایشتی وتبووی ھێزەکانی ئاسایشت سێ کەسیان لە پەیوەندی لەگەڵ ھێرشەکەی سەر کازمی لە مانگی نوامبەردا قۆڵبەست کردووە.