زانایان زانیاریی نوێ لەبارەی ناوەکی ناوەوەی زەوی ئاشکرا دەکەن
لە چەند مانگی ڕابردوودا زانیاری نوێ سەبارەت بە ناوەکی ناوەوەی زەوی سەریان هەڵداوە، ئێستا زانایان بەڵگەیان لەبەردەستە کە چینی ناوەوەی هەسارەکە شێوەی دەگۆڕێت.
ئەو زانایانەی کە تەنها چەند مانگێک پێش ئێستا پشتڕاستیان کردەوە کە ناوەکی ناوەوەی زەوی بەم دواییە خولانەوەی خۆی پێچەوانە کردەوە، زانیارییێکی نوێیان هەیە سەبارەت بە قووڵترین نهێنییەکانی هەسارەی زەوی، ئەوان گۆڕانکارییان لە شێوەی ناوەکی ناوەوەدا دەستنیشان کردووە.
چینی ناوەوەی زەوی تۆپێکی گەرم و ڕەقی کانزایە کە بە ناوەکی دەرەوەی کانزای شل دەورە دراوە، بۆ دەیان ساڵ زانایانی هەسارەکان گومانیان لەوە دەکرد کە ناوەکی ناوەوەی ڕەق بە تێپەڕبوونی کات لەگەڵ خولانەوەیدا شێواوە، ئێستا توێژەران یەکەم بەڵگەیان دۆزیوەتەوە کە گۆڕانکاری لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا لە شێوەی ناوەکی ناوەوەدا ڕوویان داوە، نیشانەکانی شێواندنی ناوکەکە لە شەپۆلەکانی بوومەلەرزە دەرکەوتن کە ئەوەندە بەهێز بوون کە بگەنە ناوەندی زەوی.
تیمی توێژینەوەکە هەمان ئەو زانیاریانەی بوومەلەرزەیان بەکارهێنا بۆ لێکۆڵینەوەیێکی ساڵی ٢٠٢٤ بۆ چارەسەرکردنی مشتومڕێکی درێژخایەن لەسەر خولانەوەی ناوەکی ناوەوە، بۆیان دەرکەوت کە ناوەکی ناوەوە ڕۆژێک خێراتر لە خودی زەوی دەخولێتەوە، بەڵام لە دەوروبەری ساڵی ٢٠١٠ەوە، خولگەی ناوەکی ناوەوەی ڕەق خاو بووەوە، ئێستا بە دواوە دەسوڕێتەوە، بە بەراورد بە هەسارەکانی دیکە.
جۆن ڤیداڵ نووسەر و ئەندامی سەرەکی توێژینەوەکە لە زانکۆی کالیفۆڕنیای باشوور، بە سی ئێن ئێنی ڕاگەیاندووە: "دەتوانین ئەو سیگناڵانە بەراورد بکەین کە دەیبینین کاتێک ناوەکی ناوەوە گەڕاوەتەوە بۆ هەمان شوێن وەک لە کاتێکی تردا و بزانین ئایا جیاوازی هەیە کە ناتوانرێت بە خولانەوەی ڕوون بکرێتەوە".
ناوبراو دەشڵێت: "بەپێی لێکۆڵینەوەی توێژەران گۆڕانکارییەکانی شێوە لە ناوەکیدا دەتوانێت ئاماژەیێک هەبێت سەبارەت بەو هێزانەی لە قووڵایی ناو زەویدا کە هێز دەدەن بە موگناتیسفێرەکەمان، ئەو هێڵە نەبینراوانەی وزەی موگناتیسی کە هەسارەکەمان لە کەشوهەوای خۆر و تیشکی کوشندە دەپارێزن".
لای خۆشییەوە یۆشی میازاکی مامۆستای یاریدەدەر لە بەشی زانستی زەوی و هەسارەکان لە زانکۆی ڕوتگێرز لە ویلایەتی نیوجرسی، دەڵێت: "توێژینەوەکانی پێشوو پێشتر باسیان لەوە کردووە کە چۆن خولانەوەی ناوەکی لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا گۆڕاوە، و ئەم توێژینەوەیە دیدگایێکی نوێیە، گۆڕانکارییەکانی ناخولانەوەی و ڕەهەندێکی دیکە بۆ باسەکە زیاد دەکات".
توێژەران هیوادارن ئەم تێگەیشتنە هاوکاربێت بۆ ئەوەی لە داهاتوودا زانیاری زیاتر لەسەر کرۆکی زەوی کۆ بکرێتەوە، کە پێشبینی دەکرێت لە چەند ساڵی داهاتوودا بەهۆی بەرزیی ڕێژەی پەستان تووشی "بەستوویی" ببێت.
بەپێی توێژینەوەیێکی ساڵی ٢٠١٣ لەلایەن زانکۆی ئەنگلیای خۆرهەڵات ئەنجام دراوە، پێشبینی دەکرێت هەتا ملیارێک و ٧٥٠ ملیۆن ساڵ بۆ ٣ ملیار و ٢٥٠ ملیۆن ساڵی تر ژیان لەسەر زەوی گونجاوبێت، ئەگەر شەڕی ئەتۆمی یان کارەساتی وەک بەربوونوەی بەردی ئاسمانی ڕوو نەدات.