پوتین : ئانکارا میوانداری دانووستانەکانی سەربازی ئێران ، ڕوسیا و تورکیا لەبارەی سوریایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i291390-پوتین_ئانکارا_میوانداری_دانووستانەکانی_سەربازی_ئێران_ڕوسیا_و_تورکیا_لەبارەی_سوریایە
" ویلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕوسیا ڕایگەیاند ، ئێران ، ڕوسیا وتورکیا ، دانووستانەکانی سەربازی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی گەڵاڵەی ناوچەکانی " کەم کێشە" لە سوریا لە ئانکارا بەڕێوە دەبەن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 17, 2017 06:08 Asia/Tehran
  • پوتین : ئانکارا میوانداری دانووستانەکانی سەربازی ئێران ، ڕوسیا و تورکیا لەبارەی سوریایە

" ویلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕوسیا ڕایگەیاند ، ئێران ، ڕوسیا وتورکیا ، دانووستانەکانی سەربازی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی گەڵاڵەی ناوچەکانی " کەم کێشە" لە سوریا لە ئانکارا بەڕێوە دەبەن .

 بە گویرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، نووسینگەی  ڕۆژنامەوانی کرملین ڕۆژی سێ شەممە بە گێرانەوە لە  پوتین نووسی : لە باڕودۆخی، بە هێزکردنەوەی  ئاگر بڕ لە سوریا ئامانجی سەرەکیە تا بە گوێرەی ئەو بارودۆخی دەستپێکرانی پرۆسەی چارەسەری سیاسی قەیرانی ئەو وڵاتە فەراهەم بکرێت .

سەرۆک کۆماری ڕوسیا بە باسکردنی ئەوەی کە بێ ئاگر بڕ پرۆسەی چارە سەری سیاسی دەسپێناکرێ ، وتی : بۆ دەستڕاگەییشتن بە ئاگر بڕی پاوەجێی  لە سوریا دەبێ ناوچەکانی کەم کیشە دەبێ بەشێوەی دروست بەدی بێت .   پوتین  وتیشی : لە کۆبوونەوەی داهاتووی  ئانکارا نوێنەرانی ئێران ، ڕوسیا و تورکیا لەبارەی بەدی هێنانی ناوچەکانی کەم کردنەوەی کیشەکان لە سوریا بێر و ڕادەگۆڕنەوە . ئێران  ، روسیا  و تورکیا ٤ مای ٢٠١٧ و لە چوارەمین  دانووستانەکانی سوری ئاستانە ، تەبایی نامەی بەدی هێنانی چوار ناوچەی ئەمن لە سوریایان ئیمزا کرد کە داگری ناوچەگەلێکی پارێزگای ئەدلیب ، ناوچەی باکووری شاری حۆمس ، غوتەی ڕۆژهەڵاتی و باشووری سوریا بەدی دێت . جیبە جێبوونی گەڵاڵەی چوار ناوچەی ئەمن لە ٦ مای ٢٠١٧ جیبەجێکراوە . قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ دوا بە دوای هێرشی بەربڵاوی تاقمەکانی ترۆریستی کە لە لایەن عەرەبستان ، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لەوان تورکیا لاگریان لێوە دەکرێت بۆ سەر نخوونی دەوڵەتی یاسایی "بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری تورکیا دەستپێکراوە .