باڵوێزی تاران لە دیمەشق: ئێران درێژە ئەدات بە پاڵپشتی خۆی لە سووریا
باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیمەشق وتی: ئێران درێژە ئەدات بە پاڵپشتی خۆی لە خەڵک و دەوڵەتی سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی پیلانی تەشەنای تیرۆریزم کە بەپێچەوانەی ڕاسپاردەکانی ئیسلامە .
" جەواد تورک ئابادی" باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئیران لە سوریا قسەی کرد: هەڵوێستەکانی تاران ، بەهێز و هەڵقووڵاو لە بنەما و بڕواکانی ئیمام خۆمەینی (رە) بناغەدانەری کۆماری ئیسلامی ئێران و پێبەندی بە حەقە و بانگێشتن بە چاکەکاری، بەرەڤانی لەمافەکانی مەزلوومان و بەرەنگاربوونەوەی پیلانەکانی دوژمن لە بنەماکانی ئیمام خۆمەینی (رە) دێتە ئەژمار . تورک ئابادی وتیشی: پشتگری لە گەڵی سوریا و پشتگری لە سەربەخۆیی و سەروری ئەو وهەروەها بەرەنگاربوونەوەی پیلان و فیتنەکانیی ئەمریکا و رژیمی زایۆنی لەهەڵوێستەکانی ئێران دیتە ئەژمار. قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ بە هێرشی بەربڵاوی تاقمە ترۆریستییەکان کە عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیی ئەوان پشتگریان لێوە دەکەن لەوان تورکیا بۆ سەرنخوونکردنیی دەوڵەتی یاسایی "بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری سوریا دەستپێکراوە .